Accessibility links

سەرۆکی میسر: ئەنجامدەرانی هێرشەکەی سینا سزا دەدرێن


هەر لەوکاتەی کە خەریک بوو وتارخوێنی مزگەوتەکە دەستبکات بە وتاری ڕۆژی هەینی لە مزگەوتێکی نیمچە دورگەی سینا لە مسڕ تیرۆرستان هێرشیان کرد.

لە ژێر دروشمی ئەڵاهو ئەکبەر، چەکدارەکان دەستیان بە تەقەکردن کرد. کاتێک خەڵکی هەوڵیاندا هەڵبێن بینیان دەرچەکان بە ئۆتۆمبێلی سوتاو گیراوە. لە کۆتایید 305 کەس کوژران لە ناویاندا 27 منداڵیش و 128 کەسی تریش بریندار بوون.

عەبد سالم مەنسوڕی تەمەن 38 ساڵان کە لە کۆمپانیایەکی خوێ کار دەکات بە ئاژانسی ئەسۆشیەیتدی ڕاگەیاند " هەموان لە سەر زەوی ڕاکشان و دەستیان ڕاست دانا ئەگەر هەر کەسێک دەستی بەرزکردبایەتەوە ئەوا گولەی لێدەدرا." ئەو گوتیشی " تەقەکان هەڕەمەکی بوو دەستیان ناپاراست هەر تەقەیان دەکرد لە سەرەتاوە و پاشان تەماشایان دەکرد بیانزانیایە هەر کەسێک زیندووە گولەی زیاتریان لێ دەدا."

گەواهدەرێکی تریش ڕیگەیاند ملیتانەکان تەقەیان لە ئەمبولانسەکانیش دەکرد لە کاتێکدا هەوڵی گواستنەوەی بریندارەکان دەدرا.

ئەو هێرشە کرایە سە مزگەوتێک کە زۆربەی سوفییەکان دەچنە ئەو مزگەوتە. توندڕەوە ئیسلامییەکان سوفییەکان بە گومڕا لە ئاین دادەنێن.

دادپرسی باڵای میسر نەبیل سادق ڕایگەیاند 25 بۆ 30 هێرشبەر هێرشەکەیان ئەنجام داوە. هەنێکیان دەمامک کراو بوون هەندێکیشیان دەموچاویان دیار بوو.

سەرۆکی میسر عەبدولفەتاح ئەلسیسی بەڵێنی دا کە ئەنجامدەرانی بەبێ سزادان دەرباز نابن. پاش هێرشەکە بۆ سەر ئەو مزگەوتە فڕۆکە جەنگییەکانی میسر هێرشیان کردە سەر ئامانجەکانی تیرۆرستان لە سینا.

سەرۆکی میسر فەرمانی دروستکردنی مەزارگەیەکی داوە بۆ قوربانیانی هێرشەکە.

سەرۆکی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ ئەو هێرشەی بە کردارێکی ترسنۆکانە و قێزون لە قەڵەم دا دژ بە کەسانی بێتاوان. ئیسرائیلی دراوسێی میسریش هەر لە پاش هێرشەکە هاوخەمی خۆی بۆ میسر دەربڕی. ئیسرایل و میسر لە ساڵی 1979 ڕێککەوتنێکیان بۆ ئاشتی مۆر کردووە و بەردەوامن لەسەر پێکەوە کارکردنی نزیک بۆ هاوکاری ئاسایشی.

XS
SM
MD
LG