Accessibility links

تاقیکردنەوەی ناوکی کۆریای باکور هۆکاری بومەلەرزەکانی مانگی 9 بوو


دەزگاکانی ڕاگەیاندنی کۆریای باشور لەم هەفتەیە ڕایانگەیاند، بومەلەرزەیەکی دەستکردی کە بەهۆی تاقیکردنەوەی ناوکی کۆریای باکورەوە لەمانگی 9 ڕوویدا بە پێی ڕاپۆرتان بووەتە هۆی ڕووخاندنی باڵەخانەکان و کوشتنی ژمارەیەک کەس لە ناویاندا منداڵانیش.

لە 3 ی مانگی 9 کۆریاری باکور شەشهەمین تاقیکردنەوەی ناوکی ئەنجام دا کە بۆمبێکی هایدرۆجینی تەقاندەوە. ئەو بۆمبە ڕەنگە بتوانێت کشوەر ببڕێت.

بەهۆی ئەو تاقیکردنەوەیە دوو بوومەلەرزە لە هەرێمی پونجیری ڕوویاندا، کە هەر ئەو کاتە زایانای ئەمەریکا و چین ڕایانگەیاند. کاربەدەستان لە ژاپۆن، کۆریای باشور و ژمارەیەک شارەزای ناحکومی لە ئەمەریکا ئەوەیان پشتڕاست کردووە کە ئەو بومەلەرزانە بەهۆی تاقیکردنەوەی ناوکی بووە.

سەرچاوەیەکی کە ئاشکرا نەکراوە، بەم دوواییانە سەردانی گوندێکی کردووە کە نزیکەی 8 کیلۆمەتر دوورە لە هەرێمی پونجەرییەوە ڕایگەیاند کە لە بەشی باکور و باشوریش زیانێکی زۆری لێ کەتووە.

سەرچاوەکە دەڵێت لە گوندی سیندۆنگری ژمارەیەک خانوبەرە ڕووخاوە و دەیان خەڵک کوژراو و بریندار بوون.

ڕۆژنامەی چەسون ئیلبۆی کۆریای باشور دەڵێت سەرچاوەکە گوتویەتی لە 3 ی مانگی 9 یەکشەممە بوو بەڵام نزیکەی 150 خوێندکار لە پۆلەکانیان بوون لەو کاتەی کە بوومەلەرزەکان ڕوویاندا و نزیەکی نیوەی باڵەخانەی خوێندنگاکە ڕووخا.

XS
SM
MD
LG