Accessibility links

شێرکۆ جەودەت: ئاشتی هەورامی بە تەنیا نەیتوانیوە ئەو بڕیارە قورسانە بدات لەسەر دۆسێیەی نەوتی هەرێمی کوردستان


Sherko Jawdat
Sherko Jawdat

سەرباری ئەوەی پاش 2014 دەسەڵاتدارانی هەرێمی کوردستان زۆرێک لە کانە نەوتە گەورەکانی کەرکوک و ناوچە جێناکۆکەکانیان کەوتە ژێر دەستیانەوە، هاوکات سەرلەبەری کێڵگە نەوتی و گازییەکانی هەرێمی کوردستانیشیان لە ژێر دەسەڵاتی خۆیاندا بوو، بەڵام تا ئەمڕۆ چەندین پرسیار و گومانی گەورە لەسەر دۆسێی نەوت و گاز و داهاتی ئەو کێڵگەو بیرە نەوت و گازانە لەئارادایە، بە تایبەتی لەلایەن شارەزایان و پەرلەمانتارانی دەرەوەی لیستەکانی دەسەڵات. ئەورۆکەش هەندێک لەپەرلەمانتارانی هەرێمەکە سەرقاڵی پرۆژەی بانگهێشتکردنی وەزیری سامانە سروسشتییەکانن ئاشتی هەورامی بۆ پەرلەمان بە مەبەستی لێپێچینەوە و لێپرسینەوە لە تەواوی ئەو دۆسێیانە، هاوکات باس لەوەش دەکەن کە ئەگەر ئاشتی هەورامی بە پێی خۆی نەیەت بۆ پەرلەمان ئەوا داوا لە پۆلیسی ئینتەرپول دەکەن بیهینێت بۆ پەرلەمان.

ئاسۆ جەبار سەبارەت بەو پرسە وتووێژی لەگەڵ پەرلەمانتاری کورد و سەرپەرشتیاری لیژنەی سامانە سروشتییەکان لە پەرلەمانی هەرێمی کوردستان دکتۆر شێرکۆ جەودەت دا سازکردووە...

شێرکۆ جەودەت دەڵێت "ئاشتی هەورامی بانگهێشت دەکەیەن بۆ پەرلەمان ئەگەر نەهات یان رێگری کرا لەهاتنی ئەوا فشاری ترمان دەبێت."

دەشڵێت "ئاشتی هەورامی بە تەنیا ناتوانێت ئەو بڕیارە قورسانە بدات، کەسانێک هەن کە لە سەرو لە خواروو ئاشتی هەورامییەوە وەکو تیم بە مونەزەمی کاریان کردووە."

سەبارەت بە پەرلەمان و لێپێچینەوە لە بەرپرسان شێرکۆ جەودەت دەڵێت "پەرلەمان وەکو بینا هەیە بەڵام وک دەسەڵات کە بتوانێت سزا بدات و متمانە بسەنێتەوە لەبەرپرسان ئەو دەسەڵاتەی نیە."

دەشڵێت "ئێمە ئەو مەلەفە جیدیانە کە ئێمە بەبەڵگەوە ئاڕاستەی داواکاری گشتی و لایەنە پەیوەندیدارەکانمان کردووە بۆئەوەی کە رێوشوێنی پێویست وەربگیرێت پەکخراون."

please wait

No media source currently available

0:00 0:09:14 0:00

XS
SM
MD
LG