Accessibility links

عێراق داوای کۆمەک دەکات بۆ بونیادنانەوەی وڵاتە لە پاش شەڕی داعش


عێراق ئەو زیانە مادیانەی ڕاگەیاند کە لە ماوەی سێ ساڵی ڕابوردوودا بەهۆی شەڕی دژ بە داعشەوە لێی کەوتووە. ئەو وڵاتە دەڵێت زیانەکان دەگاتە نزیکەی سەد ملیار دۆلار.

حکومەتی بەغدا داوای هاوکاری نێونەتەوەیی دەکات بۆ بونیادنانەوەی عێراق لە دوای شەڕ.

هاوکاتی ئەوەی شەڕ لە دژی گروپی تیرۆرستی داعش بەرەو کۆتایی دەچێت لە هەمان کاتدا حکومەتی عێراقی دەڵێت ژمارەیەکی زۆر خەڵکانی سڤیل و لەشکری لە میانەی شەڕی داعشدا گیانیان لە دەستداوە و هەروەها ئەو شارو ناوچانەی کە کەوتبوونە ژێر دەستی داعش بە تەواوی لە ناوچوون.

کۆنفرانسێک لە وڵاتی کەوەیت ساز دەکرێت بۆ کۆکردنەوەی ئەو وڵاتانەی لە ئاوەدانکردنەوەی عێراقدا بەشدار دەبن و کۆمەک دەکەن.

سەبارەت بەم بابەتە ڕەحیم ئەلشەمر ئەندامی نوێنەرانی عێراق بۆ پارێزگای نەینەوا ڕایگەیاند " هیوادارین کۆمەکی نێونەتەوەیی یاریدەدەر بێت لە بونیادنانەوەی عێراقدا و هیواخوازیشین زۆربەی وڵاتانی جیهان بەشداری بکەن لەم کۆنفرانسەدا."

شەمەری دەشخوازێت هاوبەندی نێونەتەوەیی لە شەڕی دژی داعش بگۆڕدرێت بۆ میکانزمێک کە یاریدەدەربێت لە بونیادنانەوەی کۆمەڵایەتی و ئابوری لە عێراقی دوای جەنگ.

XS
SM
MD
LG