لە ئێستادا سیاسه‌تی وڵاته یه‌کگرتوه‌کانی ئه‌مریکا ئەوەیە کە هەر کەسێک داوای مافی پەنابەرێتی بکات پاش ئەوەی بگاتە بەندەری هاتنەوە ناوەوەی ئەمەریکاوە ئەوا دەستگیر دەکرێت بێ گوێدانە ئەوەی کە کەسەکە ڤیزای تەواوی هەیە یان نا. په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مەریکا بۆ کاروباری په‌نابه‌ران ئالێن بارۆس له‌ناوه‌ندی به‌ندکردنی نیوجێرسه‌یه‌وه وتووێژی له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌دا کردووه کە به‌ندکراون و لێکۆڵینه‌وەیان له‌گه‌ڵدا کراوه.
هه‌رئه‌وه‌نده‌ی کە دەرگای نێوەندی گرتووخانەی کۆچبه‌ران به‌ڕوویاندا داخرا، له‌وانه‌یه تا چەند مانگێک پاشە ئەوە نەکرێتەوە.
له‌ناوچه‌یه‌کی پیشه‌سازی له فڕۆکه‌خانه‌ی نیوئارک، ناوه‌ندی گرتووخانەی ئه‌لیزابێت کۆچبه‌ران له‌خۆده‌گرێت. هه‌ندێکیان تاوانیان ئه‌نجامداوه. به‌رپرسانی کۆچبەری ده‌ڵێن له‌مانگی 9وه زیاتر له 38 هەزار کۆچبەر لە سەرانسەری وڵات دەستگیر کراون کە ژمارەیەک لەوانە داوای مافی پەنابەرێتی دەکەن.
پشکنینی ئاسایش هاوشێوه‌ی پشکنینی فڕۆکه‌خانه‌یه، ده‌بێت ئه‌وانه‌ی کە سەردانی ئەو شوێنە دەکەن ناسنامەی خۆیان نیشان بدەن. هه‌رچیه‌کیان پێیه بەجیی بهێڵن. ناتوانن تەلەفۆن بەرکابهێنن، وێنە بگرن یان دەنگ تۆمار بکەن. وێناکردنی ئەم دۆخه دوای سه‌ردانه‌که‌ی خوێندکاری زانکۆ رۆجه‌رز فد کرستیان سکۆرسۆن کرا.itناوه‌ندی ئه‌لئزابێت ئه‌و جێگایه‌یه ئیداج ئۆکۆبۆر بۆ 5 مانگ لێی مایه‌وه.
ئۆکۆبۆر ده‌ڵێت " له‌لایه‌ن دەزگای کۆچبەرییەوە پێم گوترا جێگایان بۆ کۆچبه‌ران و ئه‌وانه‌ی ده‌گه‌ن نیه، بۆیه پێیان گوتم بۆ ئەو ناوەندە دەبرێیت".
ئۆکۆبۆر له نایجیریاوە هاتوه، چالاکوانی هاوڕه‌گه‌زبازان بوه. به‌ڵام له‌نایجیریا هاوسه‌رگیری هاوڕەگەز دژ به یاسایه. له مانگی ده‌ی ساڵی 2016دا خه‌ڵاتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی له نیویۆرک وه‌رگرت و وێنه‌ی بڵاوکرایه‌وه.
ئۆکۆبۆر ده‌ڵێت "کۆمه‌ڵگا داوای کووشتنیان ده‌کردم، بۆیه ناچار بووم هه‌ڵبێم، ڤیزای وڵات یه‌کگرتوه‌کانی ئه‌مەریکام هبوو، ئه‌مه‌ش ته‌نها به‌ڵگه‌ی هاتووچۆکردن بوو ده‌متوانی پێی ده‌رچم".
دەقی ڕاپۆرتەکە