Accessibility links

وه‌زیرانی ده‌روه‌ی ڕوسیا، ئێران و تورکیا له‌ ئه‌نتالیا کۆدەبنەوە


وەزیرانی دەرەوەی تورکیا، ڕوسیا و ئێران ڕۆژی یەکشەممە لە ئەنتالیای تورکیا کۆبونەوە بە مەبەستی وتووێژکردن لەسەر ڕەوشی سوریا. ئەمەش چەند ڕۆژێک بەر لە کۆبونەوەیەکی گرنگی سێقۆڵیانە لەسەر ئەو وڵاتە بەشەڕ وێران بووە.

کاربەدەستێکی تورکیا ڕایگەیاندووە وەزیری دەرەوەی ڕوسیا سەرگێ لاڤرۆڤ و لگەڵ هەردوو هاوتا ئێرانییەکەی محەمەد جەواد زەریف هاوتا تورکەکەی مەولود چاوش ئۆغڵۆ پێش نیوەڕۆژی ڕۆژی یەکشەممە کۆبونەوەیەکی داخراویان لە ئەنتاکیا ئەنجام دا بەڵام هیچ وردەکارییەکی لەسەر ئەو کۆبونەوەیە نەداوە.

مەبەست لەو کۆبونەوەیە ئامادەکارییە بۆ کۆبونەوەیەکی لوتکەیی ڕۆژی چوارشەممە بە ئامادەبوونی سەرۆکی ڕوسیا ڤلادمێر پوتن، سەۆرکی ئێران حەسەن ڕۆحانی و سەرۆکی تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆغان.

ڕوسیا، تورکیا و ئێران پشتیوانی لە ڕێککەوتننامەیەک دەکەن بە مەبەستی کەمکردنەوەی شەڕی سوریا تا ڕێگە خۆشبکەن ڕێککەوتنێکی سیاسی بۆ ئەم شەڕەی لە ساڵ 2011 بەردەوامە ئەنجام بدرێت.

ڕوسیا و ئێران پشتیری لە بەشار ئەلئەسەد دەکەن لە کاتێکدا تورکیا پشتگیری لە گروپەکانی ئۆپزسیۆن دەکات.

XS
SM
MD
LG