Accessibility links

پارتی دەسەڵاتداری زمبابوێ ڕۆبەرت موگابێ لە سەرۆکی پارتەکە لادەبات


پارتی دەسەڵاتداری ZANU-PF ی زیمبابوێ لە ڕۆژی یەکشەممە ڕۆبەرت موگابێی وەکو سەرۆکی پارتەکە لەکارلادا و جێگری سەرۆکی پێشوو ئمرسۆن منانگاگوایان وەکو سەرۆکی نوێی پارتەکە دەستنیشان کرد. مۆگابێ لە هەفتەی ڕابوردوو منانگاگوای وەکو جێگری سەرۆکی زمبابوێ لە کار لادا.

ڕێبەرانی پارتەکە هەوەها گریسی هاوسەری کە سەۆکی کۆمکاری ژنانی پارتەکە بوو دەرکرد. سەرۆکی پارتی ئۆپۆزسیۆن ئینۆسینت گۆنیس بە ئاژانسی ئەسۆشیەیتدی گوتوو ئەگەر مۆگابێ دەست لەکار نەکێشێتەوە ئەوا لەکار لادەدرێت.

لە هەمانکاتدا برازایەکی مۆگابێ پاتریک ژواوۆ ڕۆژی شەممە بە ئاژانسی ڕۆیتەرزی گوتووە " مامی و ئامۆژنی ئامادەن بمرن لە پێناو شتە ڕاستەکان." لە کاتی قسەکانیدا لە شوێنێکی نادیاری ئافریکای باشورەوە ژواوۆ گوتی مۆگابێ هیچ پلانێکی نییە دەست لەکاربکێشێتەوە بۆ ڕێگەدانی بەوەی کە بە کودەتا ناودێری کرد. ئەو گوتیشی مامە تەمەن 93 ساڵانەکەی لە تەندروستیەکی باشدایە هەرچەندە زۆر کەم خەوە لەوکاتەوەی لەشکری لە ڕۆژی چوارشەممە دەسەڵاتیان کۆنترۆل کردووە.

لە ڕۆژی شەممە هەزاران کەس لە زمبابوێ خۆپیشاندانیان ساز کرد و داوای دەستلەکارکێشانەوەی مۆگابێیان دەکرد.

XS
SM
MD
LG