عه‌بدولستار مه‌جید وه‌زیری كشتوكاڵ و ئاودێری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هۆشدرای ده‌دات له مه‌ترسی ڕۆچونی به‌نداوی ده‌ربه‌ندیخان به‌هۆی بومه‌له‌رزه‌كه‌ی شه‌وی ڕابردوه‌وه ده‌ڵێت،له ئێستادا تیمێكمان ناردووه بۆ پشكنین و دڵنیابونه‌وه له‌وباره‌یه‌وه."
عه‌بدولستار مه‌جید وه‌زیری كشتوكاڵ و ئاودێری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له لێدوانێكیدا بۆ ده‌نگی ئه‌مریكا ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه ڕایگه‌یاند"ئه‌وه‌ی تا ئێستا دیاره كه زیانی به‌ركه‌وتووه ئه‌مسه‌ر و ئه‌وسه‌ری به‌نداوی ده‌ربه‌ندیخانه،به‌نداوی دووكان به‌هۆی بومه‌له‌رزه‌كه‌وه زیانی به‌رنه‌كه‌وتووه."
وه‌زیری كشتوكاڵ و ئاودێری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه‌ی به مه‌ترسییه‌كی گه‌وره‌ی سه‌ر به‌نداوه‌كه كرد و وتی"مه‌ترسی ڕۆچوونی به‌نداوه‌كه هه‌یه ئه‌گه‌ر ئه‌وه ڕویدابێت ئه‌وه به‌ڕاستی زۆر مه‌ترسیداره،هه‌ر دوێنێ شه‌و تیمێكی لێكۆڵینه‌وه‌مان نارد بۆ دڵنیابونه‌وه به‌ڵام شه‌و بوو نه‌توانرا دڵنیاببینه‌وه ئه‌مڕۆ ده‌ست ده‌كه‌ین به لكۆڵینه‌وه له‌وباره‌یه‌وه."
عه‌بدولستا مه‌جید باسی له‌وه‌شكرد"پێش ڕووداوی بومه‌له‌رزه‌كه مه‌ترسی له‌سه‌ر به‌نداوه‌كه هه‌بووه به‌تایبه‌ت ڕوخانی شاخه‌كانی ده‌وروبه‌ری،هه‌تا خۆم به‌یاداشت داوام له حكومه‌ت كرد بۆ ته‌رخانكردنی بڕی(٢تا٣)ملیار دینار به‌ڵام ئه‌و بودجه‌یه ته‌رخاننه‌كرا"
سه‌باره‌ت به‌ڕای حكومه‌تی عیراقی،عه‌بدولستار مه‌جید وتی"پشتریش قسه‌مان له‌گه‌ڵ كردوون،وه ئێستاش به‌ڵام چاوه‌رێی وه‌ڵامین،له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی بابه‌تی به‌نداو سیادییه و په‌یوه‌ندی به حكومه‌تی ناوه‌نده‌وه هه‌یه به‌ڵام تا ئێستا هیچ كارێكیان بۆ چاككردنه‌وه‌ی ئه‌و به‌نداوه نه‌كردووه"
عه‌بدولستار مه‌جید وتیشی"ئه‌گه‌ر بومه له‌رزه‌كه یه‌ك پله‌ی تر زیاتر بوایه به‌نداوه‌كه ده‌ڕوخا زیانمه‌ندی یه‌كه‌میش لێره‌دا حكومه‌تی عیراقی ده‌بوو زیانی گه‌وره به‌ر چه‌ند شارێكی ناوه‌ڕاستی عیراق ده‌كه‌وت دواتر هه‌رێمی كوردستان زیانی كه‌متری به‌رده‌كه‌وت"
شه‌وی ڕابردوو بوومەلەرزەیەک بە هێزی 7.3 لەسەر پێوانەی ڕێختەر بەشێکی هەرێمی کوردستان و چەند ناوچەیەکی عێراقی هەژاند.