Accessibility links

بەحرەین ئێران بە کەوتنەوەی ئاگری لولە نەوتییەکان تاوانبار دەکات


کاربه‌ده‌ستانی به‌حرین له‌ ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌ ئێرانیان تاوانبار کرد بەوەی کە دەستی هەیە لەو ئاگرەی که‌ به‌ربووه‌تە لولەکانی کۆمپانیایەکی نەوتی حکومەتی بەحرەین و تەقینەوەیان کە بۆ ماوەیەکی کاتیی بو بەهۆی ڕاگرتنی هەناردەی نەوت بۆ عەرەبستانی سعودیە.

بەڵام گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران بەهرام قاسمی لە بەیاننامەیەکی فەریمدا وەڵامی داوەتەوەو دەڵیت بەرپرسانی بەحرەین فێربوون هەر شتێک لە وڵاتەکەیان ڕووبدات ئێرانی پێ تاوانبار دەکەن. ناوبراو گوتیشی دەبێت فیر بن کاتی تاوانبار کردنی کەسانی تر و تۆمەتی منالانە بەسەر چووە. جەختیشی لەوە کردەوە کە ئاسایش و ئارامی دراوسێکانمان ئاسیشی ئێمەیە.

شایانی باسە بەحرەین لەوەتای ساڵی 2011 و بەهاری عەرەبی، بەهۆی سەرهەڵدانی ناڕەزاییەکان لە وڵاتەکەی و سەرکوتکردنی خۆپیشاندەران نائارامی تێکەوتووە.

XS
SM
MD
LG