Accessibility links

سه‌رۆک وه‌زیری ئیسپانیا سه‌ردانی بەرشالۆنا دەکات


سه‌رۆک وه‌زیری ئیسپانیا ماریانو رۆخۆێ له‌ ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌ گه‌یشته‌ که‌ته‌لۆنیا له‌ یه‌کمین سه‌ردانیدا له‌و کاته‌وەی مه‌درید فه‌رمانڕه‌وایی ڕاسته‌وخۆی به‌سه‌ر ناوچه‌که‌دا سه‌پاند.

سه‌ردانه‌که‌ی بۆ بەرشەلۆنا ڕۆژێک پاش ئەوەیە کە بزوتنەوەی شکستخواردووی سەربەخۆیی که‌ته‌لۆنیا خۆپیشاندانێکی گەورەیان لە شارەکە ئەنجامدا و داوای ئازادکردنی ڕێبەرە زیندانیکراوەکانیان و دانپیانان بە کۆماری کاتەلۆنیان دەکرد.

سەرۆک وەزیری ئیسپانیا داوای لە خەڵکی کرد کە بەشداری لە هەڵبژاردنەکانی کاتەلۆنی 21 ی مانگی 12 بکەن. لە ڕۆژی شەممە ناوبراو گوتی" دەمانەوێت ئەو کەتەلۆنیایە بهێنینەوە کە هی هەموان بوو بە دیموکراسی و ئازادی، ئێمە دەگەین بەم ئامانجەمان ئەگەر زۆرینەیەکی ڕەها لە هەڵبژاردنەکەدا دەنگ بدەدن."

حکومه‌تی ناوه‌ندی ئیسپانیا هه‌ر پاش ئه‌وه‌ی په‌رله‌مانی هه‌رێمی له‌ 27 ئۆکتۆبر بۆ سه‌ربه‌خۆیی ده‌نگی دا فه‌رمانڕه‌وایی ڕاسته‌وخۆی به‌سه‌ر که‌ته‌لۆنیادا سه‌پاند.

ئیسپانیاش دەیان کەسی لە جووداخوازەکان ده‌ستگیر کرد ئەمەش بوو بەهۆی ئەوەی کارلیس پیوگدیمۆنت سه‌رۆکی حکومه‌تی خۆجه‌یی به‌ره‌و به‌لژیکا هه‌ڵبێت.

XS
SM
MD
LG