Accessibility links

سەرۆک ترامپ دەگاتە مانیلا


فڕۆکه‌ی هێزی یەکی ئاسامانی بە ماوەیەکی کەم بەر لە کاتژمێر شەشی ئێوارە بە کاتی خۆجێی گەیشتە مانیلا پاش ئه‌وه‌ی 3،500 خۆپێشانده‌ری فیلیپینی هوڵیان دەدا بە ڕێپێوان بچنە بەردەم باڵیۆزخانەی ئەمەریکا. خۆپێشانده‌ران هاواریان ده‌کرد ترامپ وڵاته‌که‌ به‌ جێبهێڵە و حکومەتی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکایان تاوانبار دەکرد ، کە بۆ ماوەی 50 ساڵ فلپینی لەژێر دەستدا بووە، بەوەی کە شەڕ هەڵدەگیرسێنێت.

یەکێک لە خۆپیشاندەران کرستن کاباردۆی تەمەن 23 ساڵ دەڵێت ئیمپریالیستی ئەمەریکا پێش هەمو شتێک شەڕو وێرانکاری دەهێنن. خۆپیشاندەرێکی تر دروشمێکی هەڵگرتبوو کە لێی نوسرابوو "ترامپی گەمژە تیرۆرسی ژمارە یەکە."

هەزاران پۆلیسی دژە ئاژاوە ڕێگریان لە خۆپیشاندەران کرد، کە لەلایەن پارتە سیاسییە چپڕەوەکانەوە ڕێکخرابوون، لەوەی بگەنە بەردەم باڵیۆزخانەکە یان هەر شوێنێکی تری کە بڕیاربوو سەرۆک ترامپ بۆی بچێت.

بەرلەوەی بگاتە مانیلا ترامپ لە هانۆی لەگەڵ سەرۆکی ڤێتنام تران دێ قوانگ کۆبۆوە، پاش کۆبونەوەکەش لە کۆنفرانسێکی هاوبەشی ڕۆژنامەوانیدا گوتی " بۆ ئەوەی بازرگانی کار بکات پێویستە هەمو وڵاتان ڕۆڵی خۆیان بگێڕن. من خۆشحاڵم بەوەی ڤێتنام بەمدواییانە بە خێراترین شێوە گەشە دەکات لە هەناردەکانی بۆ وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا. بەڕێز سەرۆک من دەستخۆشیت لێ دەکەم بۆ هەوڵەکانت لە پێناو جێبەجێکردنی ڕیفرۆمی ئابوری و زیادکردنی بازرگانی و وەگەڕخستنی ڤێتنام لە همو بوارێکدا. وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا خۆشحاڵە بە ڕیفرۆم و گەشەسەندن و سەرکەوتنئ ئابوری بۆ هەمو هاوولاتیانی ڤێتنام."

XS
SM
MD
LG