بەشداربوانی ماراسۆنی ساڵانەی لوبنان داوا لە سەرۆک وەزیری وڵاتەکەیان سەعد حەریری دەکەن بگەڕێتەوە بۆ وڵات پاش ئەوەی لە دۆخێکی ناڕووندا لە میانەی سەردانێکی بۆ عەرەبستانی سعودیە دەستیلەکارکێشایەوە.
ئامادەبوانی ماراسۆنەکە بە درێژایی 42 کیلۆمەتر دوشمیان هەڵگردوو کە لێی نوسراوە " بۆ تۆ بەشداری دەکەین" و " چاوەڕوانت دەکەین" ئەوان مەبەستیان لە سەرۆک وەزیری لوبنانە کە لە پێشبڕکێکانی ڕابوردوودا بەشداری دەکرد. سەرۆکی لوبنان مشێل عون داوای لە بەشدار بوان کردبوو کە داوای گەڕانەوەی حەریری بکەن.
حەریری کە هاوپەیمانێکی نزیکی عەرەبستانی سعودیەیە، بە شێوەیەکی چاوەڕوان نەکراو هەفتەیەک لەمەوبەر لە پەیامێکدا کە پێشتر تۆمارکرابوو لە تەلەفیزیۆنی سعودیەوە دەستلەکارکێشانەوەی خۆی ڕاگەیاند. زۆربەی لوبنانەییکان گومانی ئەوەیان هەبوو کە ئەو لەماڵەکەیدا دەستبەسەر بێت وەکو بەشێک لە پلانی سعودیە بۆ تێکشکاندنی حکومەتی هاوپەیمانێتی کە لەگەڵ حزبوڵا پێکهاتووە.