Accessibility links

تورکیا نکوڵی لەو ڕاپۆرتە دەکات کە هەوڵی ڕفاندنی فەتحوڵا گولەن دەدات


ڕۆژی یەکشەممە تورکیا ڕاپۆرتێکی بە گاڵتەجاری و بێبنەما لە قەلەم دا سەبارەت بەوەی کە کاربەدەستانی تورکیا ڕەنگە تاوتوێی ئەوەیان کردبێت کەسایەتی ئاینی بنکە لە ئەمەریکا فەتحوڵا گولەن بڕفێنن لە بەرامبەر ملیۆنان دۆلار.

ڕۆژی هەینی ڕۆژنامەی واڵستریت جۆرناڵ ڕاپۆرتێکی بڵاو کردەوە کە تیایدا دەڵێت ڕابەرت مولەر گوایە لێکۆڵینەوە لەسەر پیلانێک دەکات کە مایکل فلنی ڕاوێژکاری پێشووی ئاسایشی نیشتمانیشی و کوڕەکەی تێدایە بۆ ئەوەی بەزۆر فەتحوڵا گولەن ڕادەستی ئانکەرە بکەن و نزیکەی 15 ملیۆن دۆلار وەربگرن.

تورکیا گولەن بۆ هەوڵی کودەتاکەی ساڵی ڕابوردوو تاوانبار دەکات بەڵام گولەن نکوڵی لێدەکات.

لە بەیاننامەیەکی سەر تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر باڵیۆزخانەی تورکیا لە واشنتۆن جارێکی تر داواکاری ڕادەستکردنی گولەنی لە ئەمەریکا کردۆتەوە بۆ ئەوەی دادگایی بکرێت. باڵیۆزخانەکە دەڵێت تورکیا لەگەڵ ئاژانسەکانی ئەمەریکادا کاری کردووە بۆ دابینکردنی بەڵگە لەسەر گولەن و ئەو ئیدیعایانەی ڕەت کردەوە کە تورکیا لە دەرەوەی فەرمان و یاسا کارێک بکات بۆ گێڕانەوەی گولەن.

کاربەدەستانی تورکیا دەڵێن ئەوان بەڵگەیان خستۆتە بەردەم کاربەدەستانی ئەمەریکا لەسەر ئەوەی کە گولەن دەستیهەبووە لەو هەوڵی کودەتایەی کە نزیکەی 250 کەسی تێدا کوژرا. نزیکەی پەنجا هەزار کەس لە تورکیا دەستگیرکراون و زیاتر لە 100 هەزار فەرمانبەر بە گومانی پەیوەندیان بە تۆڕی گولەنەوە لە کارەکانیان دەرکراون.

XS
SM
MD
LG