Accessibility links

گۆڕێکی بەکۆمەڵ لە عێراق دەدۆزرێتەوە


کاربەدەستێکی عێراقی دەڵێت گۆڕێکی بە کۆمەڵ لە ناوچەیەک دۆزراوەتەوە کە بەم دواییانە لە دەستی داعش ئازاد کراوە و ڕەنگە هەتا 400 تەرمی تێدابێت.

پارێزگاری کەرکوک ڕاکان سەید ڕۆژی یەکشەممە ڕایگەیاند تەرمی کەسانی سیڤیل و هێزە ئاسایشەکان لە بنکەیەکی نزیک حەویجەی دۆزراونەتەوە کە لە سەرەتای مانگی 10 لە دەستی داعش ڕزگار کرا.

خەلەف لوهەیبی، شوانێکە لە ناوچەکەو ئەو سەربازەکانی بردۆتە ئەو شوێنە، دەڵێت داعش دیلەکانی دەهێنایە ناوچەکەو بە تەقە دیانی کوشت یان نەوتی دەکرد بەسەریانا و دەیانی سوتاند.

هێزەکانی عێراق نزیەکی هەمو ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی داعشیان لە عێراق کۆنترۆل کردووە. کاربەدەستان هەتا ئێستا چەندین گۆڕی بە کۆمەلیان لەو ناوچانە دۆزیوەتەوە کە ئازاد کراون.

.

XS
SM
MD
LG