رۆژنامەی جروسلم پۆست چاپی ئیسرایل لە ڕاپۆرتێکدا نووسی: "جێمز ووڵسی، بەڕێوەی پێشووی ڕێکخراوی سەرانسەری زانیاری نەهێنی ئەمەریکا (سی ئای ئەی) دەڵێت ئەمەریکا بۆ کەمکردنەوەی هەڕەشەکانی ناوکی و تێرۆرستی ئێران دەبێت بە فەرمی بنکەکانی سوپای پاسداران و دامەزراوەکانی ناوکی ئەو وڵاتە لە ناوببات.
ووڵسی کە لە ماوەی ساڵەکانی ١٩٩٣ تا ١٩٩٥ لە بەڕێوەبەرایەتی بێڵ کڵنتن دا بەڕێوەبەری سی ئای ئەی بوو، لە وتووێژێک لە گەڵ رۆژنامەی جروسلم پۆست دا گوتی: "جارێکی دیکە کە سپا بە جۆرێک چاوی لە ئێمە کرد دەبێت شەش تا دوازدە بۆمبی ٧ تونی بە سەر بنکەکانیان دابدەین."
جێمز ووڵسی باوەڕی وایە "بە سەرنجدان بە ئەوە کە سوپا سەرچاوەی تێرۆرسمە، بە جێگای قسەکردن دەبێت کردەوەی گونجاو وەلا بنێن. دەبێت بە کردەوە هەر شتێک کە بە جۆرێک پەیوەندی بە سوپاوە هەیە لە ناوی ببەین.
بە گوتەی ناوبراو "پێم وایە کردەوەی ئەوان بۆ دەست بە سەرداگرتنی قایقی ئەمەریکایی لە مانگی ١ی ٢٠١٦ مەبەست بۆ شەڕکردن بوو.
جێمز بە ڕوونی دەڵێت مەبەستی ئەو لە کەڵک وەرگرتن لە بۆمبەکانی هەشت تونی بۆ سەر شوێنەکانی نالەشکری ئێران نیە.