پۆلیسی نەرویژی دەڵێت پیاوێکیان دەستبەسەرکردووە کە چەکی پێبووە بە گومانی ئەوەی کە لەناوەندی شاری ئۆسلۆدا تەقەی کردووە. هاوکات کەس بریندار نەبووە.
پۆلیس لەسەر تویتەر دەڵێت ئەو پیاوەی کە دەستبەسەرکراوە لەپشت رووداوەکەی کاتدرائی ئۆسلۆوە بووە کە دەکەوێتە ناوەندی شارەکەوە، هەروەها دەڵێن کە هیچ زانیارییەکی دیکەیان لەبارەی ئەوەوە نیە کە ئەو تەقنە لە خەڵک کرابن یان نا، هەرچۆنێک بێت ئەوان بەدوای شایەتحاڵەکانەوەن لەو بارەیەوە.