Accessibility links

رێبەرەکەی کەتەلۆنیا خۆی رادەست دەکات


Sacked Catalan President Carles Puigdemont makes a statement calling for the release of "the legitimate government of Catalonia," after a Spanish judge ordered nine Catalan leaders to be held in custody, Brussels, Belgium, Nov. 2, 2017.

رێبەری لەسەرکارلابراوی کەتەلۆنیا کارلس پیگدامۆنت و چوار لە وەزیرەکانی پێشوو ئەمڕۆ خۆیان رادەستی برۆکسیل کرد بەهۆی دەرکردنی فەرمانی دەستگیرکردنیانەوە لەلایەن ئیسپانیاوە.

پویگدامۆنت دوێنێ شەممە رایگەیاند کە ئەو ئامادەدەبێت لە هاوکارییکردنی کاربەدەستان لەبرۆکسیل، لەکاتێکدا کە هەفتەی پێشوو گەیشتۆتە ئەوێ، لە تویتێکدا دەڵێت "ئێمە خۆمان ئامادەدەکەیەن کە بە تەواوەتی هاوکاری دەسەڵاتی یاسایی بەلجیکا بکەیەن لەبەدواداچوونی فەرمانی دەستگیرکردنی لەئەوروپا کە لەلایەن ئیسپانیاوە خراوەتە ڕوو."

دادوەرێکی ئیسپانیا فەرمانی دەرکردووە بۆ پویگدامۆنت رۆژێک پاش ئەوەی کە ئەو دادوەرە 9 ئەندامی حکومەتی هەرێمە جوداخوازەکەی زیندانی کرد و راگرتنی هەر سزایەکی زیاتر بەهۆی ئەوەی هەفتەی پێشوو سەربەخۆییان راگەیاند. پاشتر یەکێکی دیکەش بە کەفالەت ئازدکراوە.

دادوەرانی فیدڕاڵی بەلجیکا دەڵێن کە فەرمانی گرتنەکەیان بەدەستگەیشتووە و لەکاتیخۆیدا لێپرسینەوە لە پیگدامۆنت دەکەن.

XS
SM
MD
LG