Accessibility links

شازادە ئەلوەلید لەسەر گەندەڵی دەستگیر دەکرێت


Saudi Arabia

شازادە ئەلوەلید بن تەڵاڵ دەستگیرکراوە وەک بەشێک لەو هەڵمەتەی دژە گەندەڵی کە دەیان شازادە و وەزیرەکانی حکومەتی ڕاماڵیوە.

شازادە ئەلوەلید یەکێکە لە دەوڵەمەندترین کەسەکان لە ڕۆژهەلاتی ناوەطاست و کاردارییەکانی دابەشکردووە بەسەر کۆمپانیا گەورەکاندا لە جیهاندا وەک تویتەر و ئەپڵ و کۆمپانیای هۆتێلی "فۆر سیزن" و کۆمپانیای لیفت و چەندان کۆمپانیای تریش.

شازادە ئەلوەلید بن تەڵال وەها ناسراوە کە ڕاشکاوانەترین کەس بووە لە بنەماڵەی پادشایەتی عەرەبستانی سعودیەدا و یەکێکیشە لە داکۆکیکاران بۆ مافی زیاتری ژنان.

دەستگیرکردنی ئەم شازادەیە و ژمارەیەک شازادە و وەزیر لە عەرەبستانی سعودیە وەها لێکدەدرێتەوە کە چنگ قایم کردنی شا سەلمان پادشای عەرەبستانی سعودیە و کوڕە شازادەکەی بێت لە دەسەڵاتدا.

XS
SM
MD
LG