Accessibility links

میلیتانەکانی یەمەن تەقینەوەیەکی گەورە ئەنجامدەدەن


Saudi Aramco Attack

میلیتانەکانی یەمەن ئۆتۆمبیلێکی بۆمبڕێژکراویان لەدەرەوەی دەزگای سەرەکی ئاسایشی یەمەن تەقاندەوە کە دەکەوێتە بەشی باشوری شاری عەدەنەوە، تەقینەوەکە لەبەیانی زووی ئەمڕۆدا ئەنجامدراوە, پاش ئەوەی کە هێرشێکی زۆری دەستڕێژکردن و تەقەی قەناسەکان بەردەوام بووە، فەرمانڕەوایان دەڵێن کە بەلایەنی کەمەوە پێنج سەربازی یەمەنی کوژراون.

هاوکات هاوپەیمانیەکە بە ڕێبەرایەتی عەرەبستانی سعودسعودی دەڵێت لەنیوەی شەودا چەندین بۆردومانی سەنعای پایتەختیان کردووە کە بنکە و بارەگای سەرهەڵداوەکانە، بەهۆی ئەو موشەکە بالیستیکییەوە بووە کە سەرهەڵداوان گرتبویانە فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی گەڕەکەکانی دەرەوەی ریازی پایتەختی عەرەبستانی سعودی، دەڵێت ئەوان بەر لەوەی موشکەکە بگاتە شوێنی مەبەست تەقاندویانەتەوە، پارچەکانی موشەکەکە لە شوێنێکی چۆڵی دەوروبەری باکوری پایتەخت کەوتونەتەخوارەوە.

XS
SM
MD
LG