Accessibility links

سعودیە هەوڵی کوشتنی سەعد حەریری پشتڕاستدەکاتەوە


Lebanon's Prime Minister Saad al-Hariri at the governmental palace in Beirut, Lebanon, Oct. 24, 2017.
Lebanon's Prime Minister Saad al-Hariri at the governmental palace in Beirut, Lebanon, Oct. 24, 2017.

وەزیری سعودیە بۆ کاروباری کەنداوی عەرەبی سامر ئەلسەبحان رۆژی شەممە "ئەو زانیاریانەی پشتڕاستکردەوە کە سەبارەت بوون بە هەوڵی کوشتنی سەرۆک وەزیرانی لوبنانی سەعد حەریری کە لەلایەن زانیاریە ئاسایشییەکانی خۆیەوە درابوون.

ئەلسەبحان بە تەلەفیزیۆنی موستەقبەلی راگەیاند کە تەلەفیزیۆنێکی عەرەبییە و لەلایەن سەعد حەریرییەوە خاوەندارێتی دەکرێت، کاتێک رێبەرەکەی لوبنان لە ریاز بوو؛ ئەلسەبحان درێژەی بە قسەکانی داو وتی "ئەو زانیوێتی کە هەڕەشەی ئاسایشی هەیە لەسەر سەرەک وەزیران و هاوکات شانشین زۆر توندە لەسەر پارێزگاریکردنی لە سەلامەتی ئەو."

دوێنێ شەمە سەرەک وەزیرانی لوبنان حەریری پاش ئەوەی کە بە توندی هێرشیکردە سەر ئێران و میلیشیاکانی وەک حیزبوڵا لە لوبنان و لەتەواوی ناوچەکەدا؛ رایگەیاند کە بابەتی دەستلەکارکێشانەوەی خستۆتە بەردەم راوێژکاریی رێبەرانی سعودییەی عەرەبی لە ڕیاز، پاش ئەو کۆبونەوەیەی لەگەڵ گەورە راوێژکاری وەزارەتی کاروباری دەرەوەی ئێراندا عەلی ئەکبەر ویلایەتی لە بەیروت.

XS
SM
MD
LG