Accessibility links

ڕابوون مەعروف: لە ڕەفتار و قسەکردنیانەوە دیاربوو ئەوانەی هاتنە ژوورەکەی جەعفەر ئیمنیکییەوە کەسانی ڕاهێنراو بوون


ڕابوون مه‌عروف

هاوکاتی کۆنفرانسە ڕۆژنامەوانییەکەی لە پەرلەمانی هەرێمی کوردستانی عێراقدا هێرش دەکرێتە سەر ڕابوون مەعروف ئەندامی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان و ڕێگە نادرێت کۆنفرانسەکەی تەواو بکات سەبارەت بە پۆستی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان.

ڕابوون مەعروف دەڵێت پێدەچوو لایەنگران و دەزگا تایبەتەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان جۆرێک لە ئامادەکردنیان کردبێت بۆ ئەو ڕۆژەی دانیشتنی پەرلەمان کە تایبەت بوو بە دابەشکردنی دەسەڵاتەکانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەسەر دەزگاکانی هەرێمدا و دەشڵێت مەبەستەکەش ئەوەبووە تا بە هێوری دانیشتنەکە تێبپەڕێت بەبێ پێداچوونەوەیەکی ڕەخنەگرانە لە 12 ساڵی ڕابردووی سەرۆکی هەرێم.

لە میانەی وتووێژەکەیدا لەگەڵ بەڵێن ساڵح، ئەم ئەندام پەرلەمانەی هەرێمی کوردستان باسیش لەوە دەکات کە بۆچی لە نێو پەرلەمانتاراندا ئەم ئەو کۆنفرانسە ڕۆژنامەوانییەی کردووە و دەڵێت "من خۆم لە خۆم بەرپرسم و دەبێت خەڵکی تر لێکۆڵینەوەی ڕەخنەگرانە لەسەر ئەو بارودۆخە بکەن و هەموو لایەکی ئەو ڕووداوانە بخوێننەوە و شیکردنەوەی بۆ بکەن، بەڵام من بە ئەرکی ئەخلاقی خۆمم زانی بیکەم و کردیشم."

زانیاری زیاتر لە دەقی وتووێژەکەدایە:

XS
SM
MD
LG