سەرۆکی دەزگای ناوکی کۆماری ئیسلامی ئێران داوا لە دەزگای وزەی ئەتۆمی نێونەتەوەیی دەکات تا بەردەوام بێت لە چاودێری کردنی ڕێککەوتنی ناوکی و هەروەهاش بە بێلایەنی بمێنێتەوە.
ئەم لێدوانانەی عەلی ئەکبەر ساڵحی هاوکاتی کۆنفرانسێکی هاوبەشی ڕۆژنامەوانی بوو لەگەل یوکیا ئەمانۆ سەرۆکی دەزگای وزەی ئەتۆمی نێونەتەوەیی دوابەدوای کۆبونەوەکەی نێوانیان.
ئەمانۆ دەڵێت ئێران بڕوای بە وابەستەییەکانی هەبووە بە پێی ڕێککەوتنە ناوکییەکە. سەرۆکی دەزگای وزەی ئەتۆمی نێونەتەوەیی ڕۆژی یەکشەممە گەیشتە تاران بە مەبەستی وتووێژکردن لەسەر جێبەجێ کردنی ڕێککەوتنە ناوکییەکەی ساڵی . ئەم سەردانەش دوابەدوای داواکەی سەرۆک دانۆڵد ترامپ دێت بۆ لادانی متمانە لە ڕێککەوتنی ناوکی. ئێستاش ئەم دۆسێیە لە کۆنگرێسی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکایە بۆ بڕیاردان لەسەر ئەگەرو نەگەری دانانەوەی سزا ئابورییەکان لەسەر ئێران کەبەهۆی ڕێککەوتنەکەوە ئەو سزایانە لەسەر تاران لادرابوون.