Accessibility links

بەهۆی شەڕەکانی نێوان سەربازانی سوریا و داعش لە دێرئەلزور دەیان کەس دەکوژرێن


ڕێکخراوی مافەکانی مرۆڤی سوریایی بنکە لە بەریتانیا دەڵێت ، پێکدادانی قورسی نێوان هێزی سه‌ربازی سوریا و چه‌کدارانی گرووپی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له‌ شاری دێرئه‌لزور له‌24 کاتژمێری ڕابوردوودا بۆتە هۆی کوژرانی بەلایەنی کەم 73 کەس.

ڕۆژی یەکشەممە ڕێکخراوەکە ڕایگەیاند "هێزی سه‌ربازی سوریا کۆنترۆڵی شاری دێرئه‌لزوری کردووه‌".

هه‌روه‌ها بڵاوکراوه‌که‌ ده‌ڵێت "پێکدادانە قورسەکانی کە لە دوێنی شەممە ڕوویانداوە بوونەتە هۆی کووژارنی به‌لانی‌که‌مه‌وه‌ 50 چه‌کداری گرووپی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی و 23 له‌ سه‌ربازی سوریا و چه‌کدارانی سه‌ر به‌ ده‌سه‌ڵات".

ڕامی عەبدوڵڕەحمانی بەرپرسی ڕێکخراوەکە دەڵێت هێزەکانی حکومەت دوو گەڕەکەی نوێ و یارگەی شارەکەیان کۆنترۆڵ کردووە.

هه‌روه‌ها گوتیشی "چه‌کدارانی داعش له‌ نێوان شاره‌که‌و ڕوباری فوراتدا گه‌مارۆدراون، هێزی ئاسمانی ڕوسیا هاوپه‌یمانی هێزی سه‌ربازی سوریا هێرشی چر بۆسه‌ر چه‌کداران ده‌کات".

ناوچه‌ی دێرئه‌لزور نزیک له‌سنووری عێراقی به‌نه‌وت ده‌وڵه‌مه‌ده‌.

له‌وه‌تای سه‌رهه‌ڵدانی قه‌یرانی سوریا له‌ ساڵی 2011دا دژ به‌ حکومه‌ت، 330 هه‌زار که‌س گیان له‌ده‌ستداوه‌.

XS
SM
MD
LG