Accessibility links

تالیبان لە هێرشێکدا 13 پۆلیسی ئەفغانی دەکوژێت


بەهۆی هێرشێکی تالیبان بۆ سەر باکوری ئەفغانستان بەلایەنی کەم 13 کەس لە هێزەکانی حکومەت کوژراون. کاربەدەستان دەڵێن یاخیبوان بە چەکی قورسەوە هێرشیان کردە سەر بنکەیەکی پۆلیس لە ناوچەی خانئابادی سەر بە پارێزگای کوندوز.

بەرپرسی پۆلیسی ناوچەکە حەیاتوڵا ئەمیری لە وتووێژێکدا لەگەڵ دەنگی ئەمەریکا ژمارەی کوژراوەکانی پشتڕاست کردەوەو گوتی 14 پۆلیس لەو کاتەدا پاسەوانی ئەو بنکەیەیان دەکرد. پۆلیسێک توانی خۆی ڕزگاربکات. هێرشبەرەکان چەک و تەقەمەنی و زرێپۆشێکیشیان بردووە.

تالیبان بەرپرسیارێتی هێرشەکەی گرتە ئەستۆ گوتی 17 پۆلیسی ئەفغانی لەو هێرشەدا کورژاون لە ناویاندا سەرکردەکەشیان و یەکێک لە چەکدارە یاخی بووەکانیش کورژاوە. تالیبان گوتویەتی یاخیبوان دەستیان گرتووە بەسەر بنکە ئاسایشییەکەدا.

هێرشەکەی ڕۆژی یەکشەممە ڕۆژێک پاش ئەوە بوو کاربەدەستانی ئەفغانی هێرشێکی تری یاخیبوانیان پشتڕاست کردەوە کە تیایدا 9 کەس کوژران.



XS
SM
MD
LG