سه‌رۆکی ئێران حه‌سه‌ن ڕوحانی ڕۆژی یەکشممە ڕایگه‌یاند، ئێرانبەردەوام دەبێت لە بەرهەمهێنانی مووشه‌ک به مەبەستی بەرگریکردن لە خۆی و بە پێشێلکاری لە ڕێککەوتە نێونەتەوەییەکانی نازانێت. لێدوانەکانی ڕۆحانی چه‌ند ڕۆژێک پاش ده‌نگدانی ئه‌نجه‌مه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مریکا دێت به‌دانانی سزای نوێ له‌سه‌ر به‌رنامه‌ی مووشه‌کی بالستی ئێران. که به‌شێکه له هه‌وڵ بۆ ڕاگرتنی تاران بێ ئه‌وه‌ی ڕێکه‌وتنی ناوه‌کی نیوده‌و‌ڵه‌تی هه‌ڵبوه‌شێته‌وه.
ڕۆحانی له ڕاگەیاندنەکەی به‌رده‌م په‌رله‌مانیدا گوتی " ئێمه دروستمان کردوه و له دروستکردنیمووشه‌ک به‌رده‌وام ده‌بین و ئه‌مه پێشێلی هیچ ڕێکه‌وتنێکی نێوده‌ڵه‌تی نیه".
ڕۆحانی ڕایشیگەیاند " له‌هه‌چ جۆرێک پێویستمان پێ‌یبێت درو‌ستی ده‌که‌ین و هه‌ڵی ده‌گرین و هه‌رکاتێکیش پێویست بوو بۆ به‌رگری له‌خۆمان به‌کاری دینین".
وڵاته‌یه‌کگرتوه‌کان سزای یه‌کلایه‌نی له‌سه‌ر ئێران داناوه، له‌مباره‌یه‌وه ده‌ڵێت "تاقیکردنه‌وه مووشه‌کیه‌کانی پێشێلکردنی بڕیاری نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتوه‌کانه که داوا له‌تاران ده‌کات ئه‌م جۆره چالاکیانه نه‌کات په‌یوه‌ندیدار به مووشه‌کی توانای هه‌یه بۆمبی ناوه‌کی هه‌ڵگرێت.
ئێران لای خۆیه‌وه ڕه‌تیده‌کاته‌وه چه‌کی ناوه‌کی هه‌بێت و ده‌ڵێت هیچ پلانێکی نییە له‌وشێوه مووشه‌کانه به‌رهەم بێنێت