Accessibility links

حکومەتی سوریا حاشا لە ڕووداوی خان شیخون دەکات


 کارمەندانی بەرگری مەدەنی خەریکی دۆزینەوەی قوربانییەکانی خان شیخون لە ئیدلیبن. ٢٤ی سێپتامبری ٢٠١٧ی زاینی
کارمەندانی بەرگری مەدەنی خەریکی دۆزینەوەی قوربانییەکانی خان شیخون لە ئیدلیبن. ٢٤ی سێپتامبری ٢٠١٧ی زاینی

حکومەتی سوریا به‌ته‌واوه‌تی ئه‌و ڕاپۆرته‌ی ‌ شاره‌زایانی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتوه‌کان و ئاژانسی چاودێری چه‌کی کیمیاوی ڕەتکردەوە کە حکومه‌تی سوریایان پێ شه‌رمه‌زار کرد لە بەر بە کارهێنانیهێرشی به‌گازی سارین که‌ بوه‌ هۆی گیان له‌ده‌ستدانی 90 که‌س له‌ به‌هاری ساڵی ڕابردوودا .

له‌بڵاوکراوه‌یه‌کدا ئه‌مرۆ حکومه‌تی سوریا گوتی "ڕاپۆرته‌که‌ له‌ئاکامی ڕێنمایی ووڵاته‌یه‌کگرتوه‌کان بوه‌، بۆ دانانی فشاری سیاسی زیاتر له‌سه‌ر سوریا" و به‌ "ڕاپۆرتی ساخته‌"ی ناوی برد.

هێرشه‌که‌ی له‌ شاری "خان شێخۆن"کە له‌ سوریا له‌مانگی 4ی ساڵی ڕابردوودا ئەنجامدرا،له‌جیهاندا تووڕەبوونی بە دوای خۆیدا هێنا‌، ودواتر ئه‌مریکا به‌ هێرشی ئاسمانی بۆ سه‌ر بنکه‌ی شعیرات کاردانه‌وه‌ی هه‌بوو. به‌ڵام سوریا لایخۆیه‌وه‌ په‌رپرسیارێتی ڕه‌تکرده‌وه‌.

ڕاپۆرتی نوێ لێکۆڵه‌ره‌وان ده‌ڵێت شاره‌زایان "دڵنیان" دیمه‌شق لە پشت ئەو هێرشە خوێناوییە بووە.

XS
SM
MD
LG