Accessibility links

جیمی کارتەری سەرۆکی پێشوری ئەمەریکا دەڵێت ئامادەیە نوێنەرایەتی بەڕێوەبەرایەتی ترامپ بکات بۆ هێورکردنەویە ناکۆییەکان لەگەڵ کۆریای باکور 


ڕۆژی یەکشەممە ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمس لە ڕاپۆرتێکیدا ئاماژەی بەوە کردووە کە سەرۆکی پێشووی ئەمەریکا جیمی کارتەر گوتویەتی ئەو دەخوازێت بچێت بۆ کۆریای بە ناوی بەڕێوەبەرایەتی ترامپەوە بۆ هاوکاری کردنی کەمکردنەوەی ناکۆکییەکان.

کارتەری تەمەن 93 ساڵ لە میانەی وتووێژێکدا کاتێک پریسای ئەوەی لێ کراوە ئایە کاتی هەڵێکی تری دیپلۆماسی نیەی یان ئایە خۆی ئەو کارە بۆ سەرۆک ترامپ دەکات لە وەڵامدا بە ڕۆژنامەکەی گوتووە " بەڵی من دەڕۆم".

کارتەری دیموکرات لە ساڵی 1977 بۆ 1981 سەرۆکی ئەمەریکا بوو، گوتوشیەتی لەگەڵ ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی سەرۆک ترامپ، ژەنەڕاڵ مکماستەردا قسەی کردووە کە هاوڕێیەتی بەڵام هەتا ئێستا وەڵامی نەرێنی وەرگرتۆتەوە.

ڕۆژنامەکە لە زاری کارتەرەوە گوتوشیەتی " من پێم گوتون ئامادەم ئەگەر هەرکات پێویستیان بە من بێت."

کارتەر دەشڵێت زۆر کەس لە واشنتۆن نیگەرانی شەڕە قسەکانی نیوان سەۆرکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ و سەرۆکی کۆریای باکور کیم جۆن ئونن، ئەو دەڵێت منیش نیگەرانی ئەم ڕەوشەم.

ئەو سەرۆکی پێشوی ئەمەریکا گوتوشیەتی ئەوان دەیانەوێت ڕژێمەکەیان بپارێزن و ئێمەش کاریگەری چینمان بەسەر کۆریای باکوردا زۆر بە زیادە خەملاندبوو.

ئەو باسی بە شێوەیەک باسی لە ڕێبەری کۆریای باکور کردووە کە کەسێکە کە لێی تێناگەیت، و گوتشیەتی بە بڕوای ئەو ئێستا کۆریای باکور بەرنامەی ناوکیان هێندە بەهێزە کە بتوانن دورگەی کۆریا و ژاپۆن و هەندیک ناوچەی تری پاسفیک لە ناوببات.

لە ناوەڕاستی ساڵانی 1990 کان کارتەر چوو بۆ پیونگیانگ لەسەر ناڕەزاییەکانی سەرۆک بل کلنتن ڕاپۆتەکەی تایمس دەڵێت لەو کاتەدا ڕێککەوتنێکی کردبوو لەگەڵ کیم ئیل سونگ باپیری ئەو سەرۆکەی ئێستایان.

XS
SM
MD
LG