Accessibility links

هێزەکانی سوریای دیموکرات گەورەترین پاڵاوگەی نەوتی سوریا کۆنترۆڵ دەکەن


لە کاتێکدا داعش لەوێ شکستی خوارد، هێزەکانی سوریای دیموکرات بە ڕێبەرایەتی کوردەکان و هێزەکانی حکومەتی سوریا لە پێشەبڕکێدان بۆ دەستگرتن بەسەر دێریەلزوری دەوڵەمەند بەنەوت لەسەر سنوری عێراق.

هێزەکانی سوریای دیموکرات بە پشتیوانی هێزی ئاسمانی هاوپەیمانان بە ڕێبەرایەتی ئەمەریکا، ڕۆژی یەکشەممە ڕایگەیاند توانیویەتی پاڵاوگەی نەوتی ئەلعومەر لە ئۆپەراسیۆنێکی فراواندا کۆنترۆڵ بکات. دەشڵێت هەندێک لە توندڕەوان چەند ماڵیکی نزیک پاڵاوگە نەوتەکەیان کۆنترۆل کردووەو پێکدادان بەردەوامە.

هێزەکانی هاوپەیمانان بە ڕیبەرایەتی ئەمەریکا پشتڕاستیان کردەوە کە هێزەکانی سوریای دیموکرات پاڵاوگەکەیان کۆنترۆڵ کردۆتەوە.

ڕێکخراوی چاودێری مافەکانی مرۆڤی سوریای بکە لە بەریتانیا دەڵێت هێزەکانی سەر بە حکومەت لە ناوچەکانی نزیک پاڵاوگەی نەوتی ئەلعومەر کشاونەتەوە پاش ئەوەی لەلایەن داعشەوە هێرش کراوەتە سەریان. هێزەکانی سوریای دیموکراتیش دەڵێن هێزەکانی حکومەت نزیکەی 3 کیلۆمەتر دوورن لە پاڵاوگەکەوە.


XS
SM
MD
LG