Accessibility links

وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێم: ئێران به‌شدار بووه‌ له‌ هێرشه‌كه‌ی سه‌ر كه‌ركوک و فشار و هه‌ڕه‌شه‌ی له‌لایه‌نێک كردبوو


گوتەبێژی فەرمی حکومەتی هەرێمی کوردسان دەڵێت ئێران هاوكاری هێزه‌ عێراقیه‌كان و چه‌كدارانی حه‌شدی شه‌عبی كردووه‌ بۆ هێرش كردنه‌ سه‌ر كه‌ركوک و فشار خستنه‌ سه‌ر به‌شێک له‌سه‌ركرده‌كانی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان بۆ جێ به‌جێ كردنی پڕۆژه‌ی ڕاده‌ستكردنی كه‌ركوک.

سه‌فین دزه‌یی وته‌بێژی فه‌رمی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌میانی وتوێژێكدا له‌گه‌ڵ به‌شی كوردی ده‌نگی ئه‌مریكا وه‌ڵامی چه‌ند پرسیارێک ده‌داته‌وه‌ له‌سه‌ر دۆخی هه‌رێمی كوردستان و هه‌وڵه‌كان بۆ ئه‌نجامدانی كۆبونه‌وه‌ی نێوان حكومه‌تی هه‌رێم و حكومه‌تی به‌غداد.

سه‌فین دزه‌یی گوتی "حكومه‌تی هه‌رێم پێشوازی له‌هه‌ر هه‌وڵێكی ئه‌نجامدانی كۆبونه‌وه‌ی نێوان هه‌ولێر و به‌غداد ده‌كات و ئێشتاش چه‌ند وڵاتێک بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غداد له‌سه‌ر خه‌تن و له‌په‌یوه‌ندیدان وه‌ك(به‌رلین،مۆسكۆ،و ئه‌مریكا)".

دزه‌یی وتیشی:حكومه‌تی به‌غداد مه‌رجی پێش وه‌خته‌ی هه‌یه‌ بۆ كۆبونه‌وه‌ و ئێمه‌ش داواده‌كه‌ین هیچ مه‌رجێكی پێش وه‌خته‌ نه‌بێت،بۆ نمونه‌ ڕاده‌ستكردنی فڕۆكه‌خانه‌ یا خاڵی گومرگی ئه‌مانه‌ ورده‌كارین و پێویسته‌ له‌كۆبونه‌وه‌ باسیان بكه‌ین نه‌ك بكرێنە‌ مه‌رجی پێش وه‌خت‌.

سه‌باره‌ت به‌ مه‌رجی به‌غداد بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌نجامه‌كانی ڕیفراندۆم به‌ته‌واوی بۆ ده‌سپێكردنه‌وه‌ی گفتۆگۆكان،سه‌فین دزه‌یی دەڵێت "حكومه‌تی هه‌رێم بڕیاری ڕیفراندۆمی نه‌داوه‌ تا بڕیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ لای ئه‌و بێت،به‌ڵكو ئه‌وه‌ بریاری میلله‌ت و سه‌ركردایه‌تی سیاسی كورد بوه‌ پێویسته‌ ئه‌و سه‌ركردایه‌تیه‌ بریار له‌وباره‌یه‌وه‌ بدات".

سه‌فین دزه‌یی وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌باره‌ی ده‌نگۆی به‌شداری كردن له‌ هێرشه‌كه‌ی سه‌ر كه‌ركوک، گوتی،ئه‌وه‌ تۆمه‌ت نیه‌ به‌ ئاشكرا دیاره‌ كه‌ ئێران به‌شدار بوه‌ و هاوكار بوه‌ ته‌نانه‌ت فشاری خستۆته‌ سه‌ر به‌شێك له‌و لایه‌نه‌ی كه‌ كه‌ركوكی به‌جێهێشت به‌ ئاشكرا باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ فشاریان له‌سه‌ر بوه‌ و هه‌ره‌شه‌یان لێكراوه‌ بۆ جێ به‌جێ كردنی ئه‌و پرۆژه‌یه‌ ئیتر پێویست به‌ ته‌خمینات ناكات ئه‌وه‌ ئاشكرایه‌ ته‌نانه‌ت وێنه‌ی قاسم سلێمانی له‌گه‌ڵ هه‌ندێك له‌و سه‌ركردانه‌ بڵاو بوه‌وه‌.

هه‌ره‌وه‌ها باس له‌وسه‌ركرده‌ سه‌ربازییانه‌ ده‌كات كه‌ كه‌ركوكیان به‌جێ هێشت بێ به‌رگری،وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌ش ده‌داته‌وه‌ ئایا حكومه‌تی هه‌رێم قه‌ره‌بووی ئاواره‌كان ده‌كاته‌وه‌؟

ته‌واوی وتوێژه‌كه‌

XS
SM
MD
LG