Accessibility links

هێزە عێراقییەکان دەستیان گرتەوە بەسەر تەواوی کێڵگە نەوتییەکانی کەرکوکدا


سەرچاوە ئەمنییەکانی عێراق وتیان هێزە عێراقییەکان دەستیان گرتۆتەوە بەسەر کێڵگە نەوتییەکانی بای حەسەن وئاڤانای باکوری ڕۆژئاوای کەرکوک دوای ئەوەی هێزەکانی پێشمەرگە لەو ناوچانە کشانەوە.

ئەم پێشڕەوییەی هێزەکانی حکومەتی عێراق لە ناوچەی دوبسەوە دێت کە دوو کێڵگەی نەوتی تێدایە، ئەمەش لە چوارچێوەی ئەو بڕیارەدایە کە سەرۆک وەزیری عێراق حەیدەر عەبادی دای بۆ گەڕاندنەوەی دەسەڵاتی حکومەتی ناوەند بەسەر ناوچە جێناکۆکییەکاندا.

دوێنی هێزە عێراقییەکان دەستیان کرد بە پڕۆسەی کۆنتڕۆڵکردنەوەی ناوچە جێناکۆکییەکان لە نێوان هەرێمی کوردستان و بەغداددا و توانیان کەرکوک و زۆرێک لە ناوچەکانی دەوروبەری کۆنتڕۆڵ بکەنەوە و ئەمڕۆش دەستیان گرتەوە بەسەر قەزای شەنگالدا.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG