Accessibility links

ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە


ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا باس لەوە دەکات ئەمشەو حەشدی شەعبی پێشڕەوییان کردووە لە تازە خورماتوو بەنیازی ئەوەی دەست بگرن بەسەرشارەکە و کێڵگە نەوتییەکاندا و لە دوو قۆڵەوە هێرشیان کردۆتە سەر هێزەکانی پێشمەرگە.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە دەڵێت هێرشەکانی حەشدی شەعبی لە باشووری کەرکوک لەلایەن هێزەکانی پێشمەرگەوە بەرپەرچ دراونەتەوەوە و تێکشکێنراون. لە هەمان کاتدا دەڵێت لە هێرشەکەدا پێنج هەمەر و ئوتومبێلی سەربازیی حەشدی شەعب سوتێنراون.

ئەنجومەنی ئاسایش لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئاماژەشی بەوەداوە کە حەشدی شەعبی کە ئێران پشتیوانیان لێدەکات بە چەک و تانک و هەمەری ئەمەریکییەوە هێرشەکەیان بۆ سەر هێزەکانی پێشمەرگە ئەنجامداوە. هەروەها دەڵێت هێزێکی زۆر ڕەوانەی مەکتەب خالید لە باشووری کەرکوک کراوە وەکو بەشێک لە ئۆپەراسیۆنەکە.

هەروەها ئەنجومەنەکە دووپاتیشی کردەوە کە هێزەکانی پێشمەرگە بەردەوام دەبن لە بەرگریکردن لە خەڵک و خاکی کوردستان.

XS
SM
MD
LG