Accessibility links

ڕیکس تیلرسن: ئێران پابەندە بە ڕێککەوتنی ناوکی بەڵام سەۆرک ترامپ دەیەوێت کەموکورتییەکان چاک بکات


وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا ڕیکس تیلرسن ڕۆژی یەکشەممە دانی بەوەدا نا کە ئێران لە ڕووی تەکنیکییەوە پابەندە بە ڕێککەوتنی ناوکی لەگەڵ زلهێزانی جیهان بۆ سنوردارکردنی چەکی ئەتۆمی بەڵام گوتی کە سەرۆک ترامپ دەخوازێت ستراتیژییەکی چڕوپڕتر پەسەند بکات بۆ چاککردنەوەی ئەوەی کە سەرۆک ترامپ بە کەموکورتی لە ڕێککەوتنەکەدا دەیبینێت.

گەورە دیپلۆماتی ئەمەریکا بە CNN ی گوت " تاران پەیڕەوی شێوازی جێبەجێ نەکردنی سەوداکەی ساڵی 2015 ی پیشان داوە ئەمەش وای کرد کە سەرۆک ترامپ بڵێت ئێران پابەندی سەوداکە نەبووە. بۆیە ئەویش دەداتە دەست کۆنگرێس تا بڕیار بدات ئایە سەرلەنوێ گەمارۆ ئابوریەکان بسەپێنێتەوە یان نا".

تیلرسن گوتیشی ترامپ دەیەوێت کۆنگرێس تەنانەت ڕێککەوتنێکی جودا بکات بۆ چاککردنەوەی ژمارەیەک خاڵی لاوازی ئەو ڕێککەوتنە ناوکییە کە بریتییە لە چەندین هەڕەشی تری شەڕانگێزانە و چالاکی تێکدەرانەی ئێران لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا.

تیلرسن گوتی تاقیکردنەوەی موشەکی بالاستیکی ئێران لەو ڕێککەوتنە ناوکییەدا قەدەغە نەکراوە ئەمە دەبێت قەدەغە بکرێت و کۆتوبەندی زیاتر دەبێت بخرێتە سەر بەرنامەی ناوکی ئێران. ئەو گوتی سەوداکەی ئێستا تەنها خواستی بەدەستهێنانی ناوکەی ئێران دوادەخات.

وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا گوتیشی لە کاتێکدا کە کۆنگرێس تاوتوێی شیانی پەسەند کردنی سزای نوێ دەکات پێویستە ئەمەریکا و لایەنەکانی تری ڕێککەوتنەکەش بە تەواوەتی پابەندی ئەو سەودایە بن.

هاوکات وەزیری دەرەوەی ئێران محەمەد جەواد زەریف کە وتووێژکەری لایەنی ئێران بوو بۆ ئەو سەودایە بە بەرنامەی فەیس دی نەیشنی کەناڵی CBS ی گوتووە لە کاتێکدا کە ترامپ دژی ئەم ڕێککەوتنەیە هیچ کەسێکی تر متمانەی بە هیچ بەڕێوەبەرایەتییەکی ئەمەریکا نامێنێت بۆ سەودا کردن لەسەر هیچ شتێکی درێژدەم.

نیکی هەیلی باڵیۆزی ئەمەریکا بۆ نەتەوە یەکگرتووەکان لە وتووێژێکدا لەگەڵ کەناڵی تەلەفیزیۆنیNBC ڕایگەیاند " پێم وابێت لە ئێستادا ئێمە پەیوەست دەبین بە ڕێککەوتنەکەو لەبەر ئەوەی هیوادارین بتوانین شتەکان باش بکەن و ئەمەش ئامانجمان دەبیت. جا پێم وابێت ئێستا ئێمە وابەستەی ئەو ڕێککەوتنەین بۆ ئەوەی بزانین چۆن دەتوانین چاکی بکەین. و ئەمەش ئامنجمانە. ئەمە مانای ئەوە نییە ئێمە لە ڕێککەوتنەکە دەکشێینەوە ئێمە هەر دەمانەوێت ڕەوشەکە باشتر بکەین بۆ ئەوەی گەلی ئەمەریکا پارێزراو تر بن."

XS
SM
MD
LG