Accessibility links

ئاڵۆزیی و نائارامیەکانی شارۆچکەی دوزخورماتوو


پشێوی و نائارامییەکان لە شارۆچکەی دوخسورماتوو بەردەوامن پاش پێکدادانەکانی لە نێوان لایەنە سیاسییەکانی کورد و تورکومانە شیعەکاندا دروست بوون بەهۆی ئەو ڕیفراندۆمەی کە هەرێمی کوردستانی عێراق بۆ سەربەخۆیی کردی.

نزیکەی دوازدە خێزانی کورد بە ناچاری گەڕەکی عەسکەرییان لە شاۆچکەکە جێهێشت کە بە گەڕەکێکی تورکومانەکان ناسراوە و چوونەتە گەڕەکە کورد نشینەکان.

ئەم ڕەوشەش پاش پێکدادانێکی دوو کاتژمێری ڕۆژی شەممە بووە. لایەنە پەیوەندیدارەکان ئاماژە بەوە دەکەن بریندار لە هەردوولا هەن.

هێزە تورکومانەکانی حەشدی شەعبی کە ئێران پشتیوانیان لێ دەکات پارێزگاری گەڕەکە تورکومانەکان دەکەن لە کاتێکدا هێزە ئاسایشیە کوردەکانیش پاراستنی گەڕەکە کوردنشینەکانیان لە ئەستۆ ناوە.

XS
SM
MD
LG