Accessibility links

کوردەکان ڕێگەنادەن هێزەکانی عێراقی دەستبگرن بەسەر پاڵاوگە نەوتێکان و بنکەی ئاسمانی


کاربەدەستێکی ئاسایشی شاری کەرکوک ڕۆژی یەکشەممە بە ئاژانسی ڕۆیتەرزی ڕاگەیاند هێزی پێشمەرگە هۆشداریەکانی حەشدی شەعبی ڕەت کردەوە بۆ کشانەوە لە ناوچەیەکی ستراتیژی باشوری کەرکوک کە کۆنترۆڵی هەندێک لە پاڵاوگە سەرەکییەکانی نەوتی ناوچەکە دەکات.

هاوکات ژەنەڕاڵی ئێرانی قاسم سولەیمان گەیشتۆتە هەرێمی کوردستانی عێراق بۆ وتووێژکردن سەبارەت بە ناکۆکییەکانی نێوان دەسەڵاتدارانی کورد و حکومەتی عێراقی دوابەدوای ڕیفراندۆمەکەی مانگی ڕابوردووی کوردەکان بۆ سەربەخۆیی.

سولەیمانی سەرکردەی ئۆپەراسیۆنە دەرەوەییەکانی سوپای پاسدارانی ئێرانە کە چەک و تەقەمەنی دابین دەکات بۆ ئەو هێزە نیمچە لەشکرییەی کە حکومەتی بەغدا پشتیوانی لێ دەکات و بە حەشدی شەعبی ناسراوە.

ئەو کاربەدەستە گوتوشیەتی قاسم سولەیمانی لە ڕۆژی شەممە گەیشتۆتە هەرێمی کوردستان.

حەشدی شەعبی هەتا کاتژمێر 12 ی شەوی شەممەیان بە کاتی ناوخۆ دابوو بە پێشەمەرگە لە بنکەی مەکتەب خالد بکشێنەوە.

عەلی ئەلحسێنی گوتەبێژی حەشدی شەعبی بە ئاژانسی ڕۆیتەرزی ڕاگەیاندووە ئەو ماوە دیاری کراوە بەسەر چووە بەبێ ئەوەی هیچ ئاماژەیەک بە هەنگاوی داهاتوویان بکات. ئەو گوتی " چاوەڕوانی فەرمانی نوێ دەکەی و بڕواش ناکەم ماوەکە درێژ بکرێتەوە."

شارەکە، بنکەی ئاسمانی و دەوروبەری و پاڵاوگە نەوتییەکانی شارەکەش لە ژێر کۆنترۆڵی کوردەکانە.

لەو کاتەوەی ئەو هۆشدارییە دراوە هیچ پێکدادنێک لە نێوان حەشدی شەعبی و پێشمەرگە ڕانەگەیەندراوە بەڵام دانیشتوانی ناوچەکە دەڵێن دەیان گەنجی کورد چەکیان هەڵگرتووە و بە شارەکەدا بڵاو بوونەتەوە.

سەرۆک وەزیری عێراق حەیدەر ئەلعەبادی بە بەردەوامی نکوڵی لەوە دەکات کە هیچ بەرنامەیەکی هێرش کردنی هەبێت بۆ سەر کوردەکان.

XS
SM
MD
LG