Accessibility links

سەرۆکی پەرلەمانی ئێران: ڕێکەوتنە ناوەکییەکەی ئێران لەناودەچێت ئەگەر ئەمەریکا لێی بکشێتەوە


دەزگای هەواڵی تاسی ڕوسیا لە زاری سەرۆک پەرلەمانی ئێران عەلی لاریجانیەوە بڵاویکردەوە عەلی وتوویەتی ئەگەر ئەمەریکا لە ڕێکەوتنە ناوەکییەکە بکشێتەوە ئەوا ئەوە کۆتایی ڕێکەوتنەکە دەبێت.

تاس لە عەلی لاریجانیەوە بڵاویکردەوە کە بەنیازە سەردانی سان پیترسبێرگی ڕوسیا بکات بۆ بەشداریکردن لە کۆنگرەیەکی پەرلەمانی نێودەوڵەتیدا، عەلی وتوویەتی کشانەوەی واشنتن لە ڕێکەوتنەکە دەبێتە هۆی دروستبوونی نا ئارامی لە جیهاندا.

هەروەها دەزگای ئینتەرفاکسی ڕوسیا لە لاریجانیەوە بڵاویکردەوە لەمیانەی کۆبوونەوەکەیدا لەگەڵ ڤیاتچسلاڤ ڤۆلۆدینی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی ڕوسیادا وتوویەتی ئێران هیوادارە ڕوسیا ڕۆڵێک ببینێت لە چارەسەرکردنی ڕەوشەکەدا کە خەریکە دەبێتە هۆی کۆتایی هێنان بە ڕێکەوتنەکە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG