رۆژنامه‌ی وواڵستریت ژورناڵ ده‌ڵێت یه‌کێک له په‌یامنێره‌کانی له تورکیا تاوانبار کراوه و به بێ ئاماده‌بوونی زیندانی بۆ براوه‌ته‌وه به تاوانی بڵاوکردنه‌وه‌ی پرۆپاگه‌نده‌ی تیرۆریستی له ووتارێکدا سه‌باره‌ت به پێکدادانی نێوان له‌شکه‌ری تورکیا و میلیشیاکانی قه‌ده‌غه‌کراوی کورد.
وواڵستریت له رۆژی سێشه‌ممه ووتی Ayla Albayrak که ئێستاکه له نیۆیۆرک دایه، دوو ساڵ و یه‌ک مانگ زیندانی بۆێ براوه‌ته‌وه.
رۆژنامه‌که ووتی ووتاره‌که هاوسه‌نگ بوه وه Albayrak داوای دووباره بۆنه‌وه‌ی دادگاکه ده‌کات.
بریاره‌که هێشتا نه له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتداران وه یاخود میدیای تورکی پشت راست نه‌کراوه، به‌و پێیه‌ی که‌یسه‌که قه‌ت بڵاو نه‌بۆته‌وه.
راپۆرته‌که‌ی مانگی ئۆگۆستی ساڵی 2015 سه‌باره‌ت به راگه‌یاندنی پێکدادان بوه له سلۆپی له نێوان هێزه‌کانی ئاسایشی تورکی و پارتی کرێکارانی کوردستان.