هاوپه‌یمانی به رێبه‌رایه‌تی وڵاته یه‌کگرتووه‌کان که شه‌ری ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ده‌که‌ن، له رۆژی چوارشه‌ممه ووتی هیچ دانۆستاندنێک له‌سه‌ر کێشانه‌وه‌ی سه‌دان له میلیشیاکان ناکه‌ن که له ره‌قه‌دا گه‌مارۆ دراوون.
قسه‌کان له لایه‌ن کۆلۆنیڵ ریان دیلۆن ووته بێژی هاوپه‌یمانان له کاتێکدا دێت که هاوبه‌ندی هاووپه‌یمانان له هه‌وڵی به ئاسایش وه ده‌رهێنانی نزیکه‌ی چوار هه‌زار هاووڵاتی سڤیل دان که هێشتا له ناو شاره‌که‌دا ماونه‌ته‌وه.
هاووپه‌یمانان ووتی میلیشیاکان هه‌ندێ له هاووڵاتیانی سڤیلیان وه‌کو په‌رژین راگرتوون و رێگایان لێ ده‌گرن له هه‌ڵاتن له کاتێکدا شه‌ڕ ده‌چیته قوناغی کۆتاییه‌وه بۆ ئه‌و به‌شانه‌ی ره‌قه که له ژێر ده‌ستی میلیشیاکان ماوه‌ته‌وه.
وڵاته یه‌کگرتووه‌کان ده‌ڵێت نزیکه‌ی 8 هه‌زارکه‌س له ره‌قه گیریان خواردووه‌وه له هه‌موو ئه‌و لایه‌نانه‌ی له شه‌ره‌که‌دا به‌شدارن داواێ کردووه هه‌موو پێوانه‌کان له‌به‌ر بگرن بۆ پاراستنی هاووڵاتیانی سڤیل.
نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ووتی مانگی سیپتامبر هه‌ره به‌ددترین مانگ بوه له ساڵی 2017 بۆ هاووڵاتیانی سڤیل له سوریا.