Accessibility links

هێمن مەنسوور: خانەقین لەم ڕیفراندۆمەدا ئەوەی سەلماند کە لەگەڵ سەربەخۆییدایە


ناوچە دابڕێندراوەکان یان ناوچە کوردییەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان کە پاش فرەتر لە 25 ساڵ چارەنوسیان نادیارە، بەشدای کردنیان لەم ڕیفراندۆمە گەرچی بۆ کورد مایەی شانازی و خۆشحاڵی بووە بەڵام لەوانەیە بۆ لایەنی بەرامبەر واتە حکومەتی ناوەندی بەو شێوەیە نەبێت.

ئاخۆ کاردانەوەکانی حکومەت بە چ شێوەیەک بووە چ سەبارەت بەو کەسانەی لەو ناوچەنەداکە دەنگیان داوە یان سەبارەت بەو شارانەی کە لە ڕیفراندۆمەکەدا بەشداریان کردووە.

Khanaqin
Khanaqin

هێمن مەنسوور جێگری مەڵبەندی هەشتی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە خانەقین لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا دەڵێت " خانەقین بە هەمو چینو توێژەکانەوە لەم ڕیفراندۆمەدا ئەوەیان سەلماند کە بەڵێ ئێمە لەگەڵ سەربەخۆییداین لەگەڵ یەکلایی کردنەوەی چارەنوسی ئەم ناوچانەین بۆ ئەوەی بتوانین بە ئاسوودەیی و بە خۆشگوزەرانی بژێین."

سەبارەت بەوەی کە خانەقین شارێکی سنوورییەو دوو دەوازەی سنووری لەگەڵ ئێراندا هەیە بەڕێز مەنسوور لە وتووێژەکەدا لەگەڵ جانی دیلاندا دەڵێت " ڕاستە لە هەمو کێشەیەک و ئابلوقەیەک خانەقین توشی زیان دەبێت بەڵام ئێمە وەکو کورد فێری ئەو جۆرە شتانە بووین."

دەقی وتووێژەکە لەگەڵ هێمن مەنسوور

please wait

No media source currently available

0:00 0:13:37 0:00

XS
SM
MD
LG