Accessibility links

ناڕەزاییەکانی خۆپیشاندەرانی ئۆپۆزسیۆن لە ڕوسیا هاوکاتی 65هەمین ساڵڕۆژی لەدایکبوونی پوتن


گروپێکی چاودێری مافەکانی مرۆڤ دەڵێت لە 65 هەمین ساڵڕۆژی لەدایکبوونی سەرۆکی ڕوسیا ڤلادمیر پوتن هێزەکانی پۆلیس لەسەرانسەری ڕوسیا زیاتر لە 200 چالاکوانی ئۆپزیسیۆنی وڵاتیان دەستگیر کردووە.

خۆیشاندەرانی ناڕەزا ڕژانە سەرشەقامەکان پاش بانگەوازەکەی ڕابەری ئۆپۆزسیۆنی ڕوسیایی ئەلکسی ناڤاڵنی. ناوبراو دوێنێ داوای بەشداریکردنی لە خۆپیشاندانێکی سەرتاسەری ڕوسیا کرد و داوای لە سەرۆک پوتن کرد دەست لە کاربکێشێتەوە و ڕێگەش بە سەرۆکی ئۆپۆزیسۆن بدات بۆ کاندیدی سەرۆکایەتی ساڵی ئایندە خۆی بەربژار بکات.

ئەلێکسی ناڤاڵنی لە پەڕەی خۆی لە فەیس بووک داوای لە لایەنگرانی خۆی کرد بەشداری لە ناڕەزایی و گردبونەوەکاندا بکەن کە لە سەرانسەری ڕوسیادا ڕێکخران. هاوکاتی ئەوەی ژمارەیەک لە خۆپیشاندەران دەستورنامەی ڕوسیایان بەرزکردبوەوە کە ئاماژە بە مافی ناڕەزایی دەربڕینیان دەکات ، لەهەمانکاتدا کەسانی دیکە مراوی پلاستیکی ڕەنگ زەردیان هەڵگرتبوو . ناڤاڵی کە ڕەخنەگرێکی بە هێزە لە سەرۆک پۆتن ، دادگایەک لە مۆسکۆ حوکمی زیندانی 20 ڕۆژی بۆ دەرکرد بە تۆمەتی پێشێلکردنی یاساو ڕێساکانی کە قەدەغەی ڕێکخراوەکەی دەکات بۆ ئەنجامدانی کۆبونەوە و هەروەها گردبوونەوەی ڕێگەپێندەراو.

XS
SM
MD
LG