Accessibility links

خۆپیشاندانی لایەنگرانی حکومەتی ئیسپانیا لە بەرشەلۆنا


خۆپیشاندەرانی لایەنگری حکومەتی ئیسپانیا ئەمڕۆ ڕێپێوانی نارەزاییان لە شاری بەرشەلۆنا لە دژی جەختکردنی حکومەتی کەتەلان بۆ جیابوونەوە لە ئیسپانیا ئەنجام دا. زۆرێک لە بەشداربوانی ڕێپێوانەکەی بەرشەلۆنە ئاڵای ئیسپانیایان هەڵگرتبوو هەروەها دروشمی ئێمە ئیسپانینیان دەچڕی .

خۆپیشاندانەکە لەلایەن کۆمەڵەی سیڤیلی کەتەلان ڕێکخرابوو ئەمەش بە هەفتەیەک دوای ئەوە دێت کە ڕابەرانی جوداخواز لە حکومەتی کەتەلان ڕیفراندۆمێکیان بۆ جیابوونەوە لە ئیسپانیا ئەنجامدا، و دادگای باڵای ئیسپانیا هەڵیپەسارد و حکومەتی ئسپانیاش گوتی ئەو ڕیفراندۆمە ناقانونیە.

هەرچەندە کەمتر لە نیوەی دەنگدەران دەنگیان لە ڕیفراندۆمەکەدا داوە ، بەڵام دەنگی بەڵی سەرکەوت.

سەرۆکی کەتەلان " کارڵس پوگدمۆنت" پەیمانیداوە جەخت لە هەنگاونان بەرەو سەربەخۆیی بکات.

خۆپیشاندەرانی لایەنگری حکومەتی ئیسپانیا ئەمڕۆ تەوقەیان لەگەڵ هێزەکانی پۆلیسی کرد و پێیان دەگوتن ئێوە تەنیا نین و ئێمەتان لەگەڵداین. ئەمەش دوای ئەوەی کە پۆلیسی ئیسپانیا لەسەر ئاستی نێونەتەوەیی ڕەخنەی توندیان لێگیرا بەهۆی بەکارهێنانی هێزی لەڕادەبەدەر و توندوتیژی لەودەمەی هەوڵیان دەدا ڕێگری لە ئەنجامدانی ڕیفراندۆمەکەی کەتەلانیەکان بۆ سەر بەخۆیی بگرن.

XS
SM
MD
LG