Accessibility links

سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لەگەڵ سەرۆکی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە


سەرۆکی پەرلەمانی عێراق سەرلیم جبوری ئەمڕۆ یەکشەممە لەگەڵ سەرۆکی هەرێمی کوردستان مەسعود بارزانی لە شاری هەولێر کۆبۆوە لە کاتێکدا گرژی و ئاڵۆزییەکانی نێوان هەردوو لا هەر بەردەوام لەسەر ڕیفراندۆمەکەی کە هەرێمی کوردستان بۆ سەربەخۆیی ئەنجامی دا.

ماڵپەڕی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاندووە
"لەو دیدارەدا وێڕای دووپاتكردنەوەی پێویستی پاراستنی سەقامگیری و ئاساییش و دووركەوتنەوە لە گرژی، جەخت لەسەر هێوركردنەوەی بارودۆخی سیاسی و پشتبەستن بە پڕەنسیپی گفتوگۆ بە ئەجیندای كراوە و بەشداریی هەمەلایەنە بۆ گەییشتن بە چارەسەركردنی كێشەكانی نێوان هەولێر و بەغدا كرایەوە".

هەرێمی کوردستانی عێراق دوو هەفتە لەمەو بەر لە ڕیفراندۆمێکی مشتومڕ لەسەردا دەنگی بە سەربەخۆیی دا. بەغداش بە ڕاگرتنی گەشتە ئاسمانییە نێونەتەوەییەکان بۆ هەردوو فڕۆکەخانەی هەولێر و سلێمانی و هەڕەشەی دەرکردنی نوێنەرە کوردەکان لە پەرلەمانی عێراق وەڵامی دایەوە.

سەرۆک وەزیری عێراق حەیدەر ئەلعەبادی داوای کرد دەسەڵاتدارە کوردەکان ئەنجامەکانی ڕیفراندۆمەکە هەڵبپەسێرن. ئەو دەنگدانە کاردانەویە زۆریشی لەلایەن وڵاتانی ناوچەکە بە تایبەتی ئێران و تورکیاوە لێ کەوتەوە.

پرسەی جەلال تاڵەبانی سەرۆکی پێشوی عێراق کە بە کەسایەتیەک بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان و ڕێکخستنی هەمولایەنەکان دەبینرا، نەیتوانی ئەم ناکۆکییەی نێون بەغداو هەرێم چارەسەر بکات. سەرۆک وەزیری عێراق حەیدەر ئەلعەبادی نەچوو بۆ مەڕاسیمی بەخاکسپاردنەکەی کە لە شاری سلێمانی بەڕێوە چوو و کاسکێتەکەی تاڵەبانیش بە ئاڵای کوردستان پێچرابوو.

ئۆفیسی بارزانی ڕایگەیاندووە بارزانی و دووان لە سێ جێگرەکەی سەرۆکی عێراق ڕێککەوتون لەسەر چاککردنەوەی پەیوەندییەاکن لەگەڵ بەغدا پاش کۆبونەوەیەک لە هەولێر، بەلام ئۆفیسی جێگرەکانی سەرۆک ئەوەیان ڕەتکردەوە کەهیچ چارەسەرێک کرابێت.

XS
SM
MD
LG