Accessibility links

بەهۆی هێرشەکەی لاس ڤێگاس 58 کەس دەکورژێن و سەدان کەسی تریش بریندار بوون


پۆلیس لە لاس ڤێگاسی ولایەتی نیڤادا دەڵێن پیاوێک دەستڕێژی کردووە بەناو کۆنسێرتێکی میوزیکدا لە شەوی یەکشەممە، بەلایەنی کەم 58 کەسی کوشتووەو 515 کەسی تریش بریندار بوون. ئەمەش کوشندەترین هێرشی چەکە لە مێژووی ئەمەریکادا کرابێت.

سەرۆک دانۆڵد ترامپ ڕایگەیاند ئەمە " کارێکی تەواوی بەدکارییە".

پۆلیسی لاس ڤگاس هێرشبەرەکەی بە ستیفن پاداکی تەمەن 64 ساڵانی سپی پێست پێناسە کردووە کە خەڵکی مەسقویتی نیڤادایە. چەکدارەکە لە نهۆمی 32هەمی کاسینۆی مەندالای بەیەوە تەقەی کردووە لەو نزیکەی 22 هەزار کەسەی کە لە مەیدانێکی بەرامبەر ئامادەی کۆنسێرتەکە بوون.

بەرپرسی پۆلیسی لاس ڤێگاس جۆسف لەمباردۆ گوتی ئەفسەرانی هێزی سوات توانیان شوێنی هێرشبەرەکە بدۆزنەوە و چوونە ژووری هوتێلەکەی کە لەوێ تەرمەکەیان دۆزییەوە. ئەو دەڵێت لەو بڕوایەدان پاداک خۆی کوشتبێت. پۆلیس دەڵێت بەلایەنی کەم 10 تفەنگیان لە ژوورەکەی دۆزیوەتەوە.

سەرۆک ترامپ لە مایانەی وتارەکەیدا سوپاسی پۆلیسی لاس ڤێگاسی کرد بۆ قوربانیەکانیان و وەڵامدانەوەی خێرایان بۆ ئەو هێرشەی کە مایەی نیگەرانییەکی زۆرە. سەرۆک ترامپ گوتیشی ڕۆژی چوارشەممە سەردانی شارەکە دەکات.

مەبەستی هێرشبەرەکە نادیارە.

لەمباردۆ گوتیشی " ئێمە نازانین مەبەستی چی بووە لەم کاتەدا بەڵام لەو بڕوایەدانین کە پەیوەندی بە هیچ گرپێکی ملیتانەوە هەبوبێت."

هاوکات داعش لە بەیاننەمەیەکدا بەرپرسیارێتی هێرشەکەی گرتۆتە ئەستۆو و دەڵێت چەکدارەکە یەکێک بووە لە "سەربازەکانیان" و چەند منگێک لەمەوبەر بووە بە ئیسلام بەڵام هێچ بەڵگەیەکیان نەخستۆتە ڕوو. FBI دەڵێت لەم کاتەدا هیچ پەیوەندییەکیان لەگەڵ گروپێکی تیرۆرستی نێونەتەوەی نەدۆزیوەتەوە بەڵام لێکۆڵینەوە دەکەن.

XS
SM
MD
LG