کۆشکی سپی ڕۆژی دووشەممە ڕایگەیاند سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ زانیارییەکانی لە بارەی تەقەکردنەکەی لاس ڤێگاسەوە پێداروە و ترامپ خەمو ماتەمینی خۆی بۆ قوربانییەکان دەربڕی.
سەرۆک ترامپ لە پۆستێکی تویتەریدا نوسیویە " پرسەو ماتەمێکی قوڵی خۆم بۆ قوربانیان و خێزانەکانەکانی ئەو دەستڕێژەی لاس ڤێگاس دەردەبڕم."
گوتەبێژی کۆشکی سپی سارا ساندەرس دەڵیت کۆشکی سپی لە نزیکەوە چاوەدێری ڕەوشەکە دەکات و پشتیوانی تەواوی بۆ کاربەدەستانی ولایەتەکەو کاربەدەستانی خۆجێیی ڕاگەیاندووە.