میدیاکانی سوریا دەڵێن هێرشبەرێکی خۆکوژ بە ئۆتۆمبێلەکەیەوە هێرشی کردۆتە سەر بنکەیەکی پۆلیس لە دیمەشقی پایتەخت.
سەرچاوەکانی هەواڵ دەڵێن هێرشەکە لە ناوچەی ئەلمەیادین بووە و تەقینەوەکەش ڕێک لەبەردەم بنکەی پۆلیسەکەدا ڕوویداوە.
دەشڵێن دوو هێرشبەر بوون و یەکێکیان توانیویەتی لەبەردەم بنکەکەدا خۆی بتەقێنێتەوە و ئەوی تریشیان چۆتە ناو بنکەکەی هێزی پۆلیسەوە لە پایتەخت.
پۆلیس لە دیمەشق دەڵێت لە ئاکامی ئەو هێرشە ژمارەیەک کوژراو و بریندار هەن بەڵام ناڵێت چەند کەسن.
ئامبۆلانسەکان بە خێرایی گەیشتونەتە شوێنی ڕووداوەکە و هێزە ئاسایشییەکانی سوریاش کۆنترۆڵی ناوچەکەیان کردووە و ڕێگەیان نەداوە خەڵک نزیک ببنەوە.