Accessibility links

سەرۆک وەزیری ئیسرائیل باسی ڕیفراندۆمەکەی هەرێمی کوردستان دەکات


سەرۆک وەزیری ئیسرائیل لە کۆبونەوەی ڕۆژی یەکشەممەی کابینەی حکومەتەکەیدا جەختی کردەوە لەوەی ئیسرائیل بە هیچ شێوەیەک پەیوەندی بە ڕیفراندۆمەکەی هەرێمی کوردستانەوە نییە کە بۆ سەربەخۆیی کرا.

لە ناوەڕاستی مانگی نۆدا بەنیامین نەتەنیاهۆ گوتی وڵاتەکەی پشتیوانی لە سەربەخۆیی کورد دەکات، بەڵام لە ڕاگەیاندنێکدا ئۆفیسی نەتەنیاهۆ گوتویەتی ئیسرائیل پارتی کرێکارانی کوردستان بە ڕێکخراوێکی تیرۆرستی دادەنێت، هەرچەندە لەو ڕاگەیاندنەدا هاتووە کە ئیسرائیل پشتیوانی لە هەوڵە ڕەواکانی گەلی کورد دەکات بۆ هەبوونی وڵاتێکی سەربەخۆ.

لە کۆبونەوەکەی ڕۆژی یەکشەممەیدا نەتەنیاهۆ گوتویەتی، تێدەگات لەوەی بۆچی ئەوانەی پشتیوانی لە حەماس دەکەن مۆسادی ئیسرائیلی لە هەموو ئەو شوێنانەدا دەبینن کە بە دڵیان نییە، و دەشڵێت ئیسرائیل هیچ پەیوەندیەکی بە ڕێفراندۆمەکەی هەرێمی کوردستانەوە نییە تەنها ئەوە نەبێت هاوسۆزیەکی لە مێژینەی هەیە بۆ خواستی گەلی کورد.

XS
SM
MD
LG