Accessibility links

ڕیفراندۆم لە کەتەلۆنیای ئیسپانیا


پۆلیسی ئیسپانیا کە بەرگی دژە ئاژاوەیان پۆشیوە ڕۆژی یەکشەممە بە چەکوش دەروازەی پێشەوەی بنکەیەکی دەنگدانیان لە کەتەلۆنیا تێکشکاند، لەو شوێنەی چاوەڕوان دەکرا ڕابەرێکی ناوچەکە لە ڕیفراندۆمە قەدەغەکراوەکەدا دەنگی خۆی بدات.

بەڵام چارلس پیگ دیمۆنت لەبری ئەوەی دەنگ لە ناوچەی کۆرنیلا دێل تێری بدات، دەنگی لە پارێزگای گیرۆنا دا. شەڕو پێکدادان لە نێوان هێزەکانی پۆلیسی ئیسپانیا و دەنگدەران بەرپابوو لەدەرەوەی بنکەیەکی دەنگدان لە ناوچەی سان جولیا دیرامس لەنزیک شاری کەتەلان لە پارێزگای گیرۆنا.

هاوڵاتیانی شاری کەتەلان یەکشەممە دەستیان بەدەنگدان لەو ڕیفراندۆمە قەدەغەکراوەدا بۆ سەربەخۆیی کرد، هاوکات پۆلیس دەستی بەسەر بنکەیەکی دەنگداندا گرت.

بە سەدان کەس لە پشتیوانکارانی ڕیفراندۆمەکەی کەتەلۆنیا لەدەرەوەی خوێندنگەکان و بنکەکانی دیکەی دیاریکراو گردبوونەوە بە چاوەڕوانی ئەوەی ڕۆژی شەممە ئەو بنکانە بکرێنەوە و دەنگ بدەن.

بەرپرسانی کەتەلۆنیا گوتیان وێڕای کاردانەوەی حوکمەتی ناوەندی ئیسپانیا، بەڵام ئەوان ڕیفراندۆمەکە ئەنجام دەدەن.

دادگای دەستووری ئیسپانیا دەنگدانەکەی هەڵپەسارد ، هاوکات حوکمەتی ناوەندی ئیسپانیا ئەو دەنگدانە بە نا یاسایی لەقەڵەم دەدات. سەرباری ئەوەی فرمان دراوەتە هێزەکانی پۆلیسی ئیسپانی پەنا بۆ هێز نەبەن ، کەچی پێکدادان لە هەندێ ناوچەدا لە نێوان پۆلیس و دەنگدەراندا روویانداوە.

هەرێمی کەتەلۆنیا یەک لەسەر پێنجی ئیسپانیا پێکدێنێت و ژمارەی دانیشتوانەکەی نزیکەی پێنج ملیۆن و نیو کەسە ،هەرێمەکە بە ئەندازەیەکی زۆر خۆی حوکمڕانی خۆی دەکات.

XS
SM
MD
LG