Accessibility links

خاوەنی پەلی بۆی لە تەمەنی 91 ساڵێدا کۆچی دوایی دەکات


دامەزرێنەری پەلەی بۆی هیو هەفنەر کە بە پایپ کێشان و کەیفخۆشی ناسرابوو و لە ساڵی 1950 شۆڕشی سێکسی دەستپێکرد لە تەمەنی 91 ساڵیدا گیانی لە دەستدا.

هەفنەر لە ماڵەکەی خۆی بە شێوەیەکی سروشتی لە کاتێکدا خێزانەکەی دەرویان دابوو شەوی چوارشەممە گیانی لەدەست دا.

هەفنەر لە کۆشکە گرانبەهاکانییەوە، سەرەتا لە شیکاگۆ پاشان لە لۆسئەنجلس، گۆڤاری پلەی بۆی بەڕێوە دەبرد و ئەمەش بوو بە سیمبولی شێوازی ژیانی. چەندان ساڵ بوو ئەو پایپی دەکێشا بیجامەی ئاوریشمی لەبەر دەکرد و ئەمەش بووبوو بە مۆدێلی پەلی بۆی.

هەفنەر میواندارێتی بەرنامەیەکی تەلەفیزیۆنی دەکرد بە ناوی "پەلەی بۆی پاش تاریک بوون" و لە ساڵی 1960 ژمارەیکە یانەی لە سەرانسەری جیهاندا کردەوە .

هەفنەر کرستاڵی هاوسەری و کرستینای کچی و دەیڤد، مارستن و کوپەری کوڕی لە پاش بەجێماوە.

XS
SM
MD
LG