Accessibility links

نێچیرڤان بارزانی: ڕیفراندۆم بۆ سەربەخۆیی مانای دیاریکردنی سنوورەکان نییە


سەرۆک وەزیری هەرێمی کوردستان دەڵێت ڕێفراندۆم بۆ سەربەخۆیی مانای دیاری کردنی سنوورەکان نییە و مانای ئەوەش نییە کە دەستبەجێ سەربەخۆیی ڕابگەیەندرێت.

نێچیرڤان بارزانی گوتی تەنانەت ئەگەر ئەنجامەکە بە بەڵێش بێت هەرێم ناکۆکییەکان بە ئاشتیانە لەگەڵ بەغدا چارەسەر دەکات. نێچیرڤان بارزانی سەرلەبەیانی ڕۆژی دووشەممە لە هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان ئەم قسانەی کرد.

ئەم ڕیفراندۆمە کاردانەوەی توندی لەلایەن بەغدا و وڵاتانی تری ناوچەکە لێ کەوتۆتەوە. لە ماوەی ڕابوردوودا نەتەوە یەکگرتووەکان و وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکاش داوایان لە هەرێمی کوردستان کرد کە ڕیفراندۆمەکە دوا بخات لەبەر ئەوەی نیگەران بوون ئەم دەنگدانە ناسەقامگیری ناوچەکە زیاتر بکات و کار بکاتە سەر شەڕی دژ بە داعش.

XS
SM
MD
LG