Accessibility links

مەسعود بارزانی: هاوبەشیمان لەگەڵ عێراق کۆتایی پێهاتووە


سەرۆکی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند دەنگدانی مشتومڕلەسەر بۆ سەربەخۆیی لە کاتی خۆیدا لە ڕۆژی دووشەممە بەڕێوە دەچێت، سەرەڕای زۆربوونی فشارەکان بۆ دوواخستنی لە ناو هەرێم و لە درەوەش.

لە لێدوانەکانیدا لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی ڕۆژی یەکشەممە لە هەولێر، مەسعود بارزانی گوتی هەرچەندە دەنگدانەکە یەکەم هەنگاوە لە پرۆسەی دورودرێژی وتووێژەکان بۆ سەربەخۆیی، بەڵام هاوبەشی هەرێم لەگەڵ حکومەتی ناوەندی عێراق لە بەغدا کۆتایی پێهاتووە.

بەغدا، وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا و نەتەوە یەکگرتووەکان هەمویان دژی ئەم ڕیفراندۆمەن کە بڕیارە لە ڕۆژی دووشەممە ئەنجام بدرێت و هۆشداری دەدەن ڕەنگە ناسەقامگیری ناوچەکە زیاتر بکات لە کاتێکدا هێزەکانی عێراق و کوردەکان بەردەوامن لە شەڕی دژ بە داعش.

سەرلەبەیانی ڕۆژی یەکشەممەش ئێران گەشتە ئاسمانییەکانی بۆ هەرێمی کوردستان ڕاگرت پاش داواکاری لەلایەن بەغداوە.

XS
SM
MD
LG