وەزیری دەرەوەی کۆریای باکور لە میانەی وتارەکەیدا لە ئەنجومەنی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ڕۆژی شەممە بێڕێزیەکی زۆری بە سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ کرد.
ڕی یۆنگ هۆ گوتی ئەو دەیەوێت وەڵامی ترامپ بداتەوە کە لە ڕۆژی سێشەممە ڕێبەری کۆریای باکوری بە پیاوی موشەک لە قەڵەم دا و پێی گوت لە ئەرکێکی خۆکوژیدایە بە بەرنامە ناوکییەکەی.
ڕی ڕامپبی بە کەسێکی مەترسیدار لە ڕووی سایکۆلۆژییەوە لەقەڵم دا کە پڕ لە خۆبەزلزانی و گوتی ئەو خۆی لە ئەرکێکی خۆکوژیدایە.
ڕۆژی شەممە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر سەرۆک ترامپ نوسیویەتی " ڕی و کیم زۆریان نەماوە ئەگەر ڕیش هەمان هەڵوێستی ئەو پیاوە موشەکە بچووکەی هەبێت" بەبەستی لە کیم بوو.
سەرۆک ترامپ نوسیویەتی " ئێستا گوێم لێ بوو وەزیری دەرەوەی کۆریای باکور لە نەتەوە یەکگرتووەکان قسە دەکات، ئەگەر ئەویش بۆچوونەکانی ئەو پیاوە موشەکە بچووکەی هەبێت، ئەوا زۆریان نەماوە."
بەم دواییانە ترامپ و کیم هەڕەشەکانیان و بێڕێزی کردنەکانیان بە یەکتر زیاد کردووە لە کاتێکدا پیونگیانگ هەوڵ دەدات بۆ ئاماندی بەرهەمهێنانی موشەکێکی ناوکی کە بگات بە ئەمەریکا و ترامپیش بەڵێنی داوە ڕێگەی لێ بگرێت.